«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات».
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات».
لعن رسول الله صلى الله عليه وسلم الرجل يلبس لِبْسَةَ المرأة، والمرأة تلبس لِبْسَةَ الرجل.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دۆعای كردووە بە دوورخستنەوە وبێبەشبوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە دەرهەق بە هەموو پیاوێك كە خۆی دەچوێنێت بە ئافرەتەوە بە پۆشینی ئەو پۆشاكەی تایبەتە بە ئافرەتان؛ ئینجا لە شێوە یان ڕەنگ یان چۆنیەتی یان شێوازی پۆشین وڕازاندنەوە یان هەرشێوەیەكی تر بێت، هەروەها بەهەمان شێوە دۆعای كردووە لەو ئافرەتەی كە خۆی دەچوێنێت بە پیاوان بە پۆشینی ئەو پۆشاكەی تایبەتە بە پیاوان، وئەمیش تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.
شەوكانی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ حەرامبوونی خۆچواندنی ئافرەت بە پیاو وخۆچوندانی پیاو بە ئافرەت؛ چونكە نەفرەت كردن تەنها لەسەر شتێك دەكرێت كە حەرام بێت.
ئیبن عوسەیمین دەڵێت: ئەو شتانەی هاوبەشە لەنێوانیان وەكو هەندێك جۆر لە فانیلە كە پیاوان وئافرەتان دەیپۆشن؛ ئەوا ئاساییە، واتا ئاساییە پیاوان وئافرەتان بیپۆشن؛ چونكە وا باوە جلێكی هاوبەشە وهەردوو لایان دەیپۆشن.
زیاتر (12)
سونەنی أبي داود (6/ 195) (4098).
سونەنی کوبرای النسائی (8/ 297) (9209).
سونەنی ابن ماجه (3/ 95) (1903).
موسنەدی أحمد (14/ 61) (8309).
نزهة المتقين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 1122).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (19/ 337).
بهجة الناظرين.
لسليم الهلالي (3/ 150).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (6/ 370).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
2 کتێبەکانزیاتر (2)
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 7«لَعَنَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم الرَّجُلَ يَلْبِسُ لِبْسَةَ المَرْأَةِ، وَالمَرأَةَ تَلْبَسُ لِبْسَةَ الرَّجُلِ».
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ الرَّجُلَ يَلْبَسُ لُبْسَةَ المَرْأَةِ، وَالمَرْأَةَ تَلْبَسُ لُبْسَةَ الرَّجُلِ»[127].