Skip to content

هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە

لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی فەرموو ومن شتێكی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە»، ومن ووتم: هەركەسێك بمرێت لەسەر نەپاڕانەوە لە جگە لە الله ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.

قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم كَلِمَةً وَقُلْتُ أُخْرَى، قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم: «مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللهِ نِدًّا دَخَلَ النَّارَ» وَقُلْتُ أَنَا: مَنْ مَاتَ وَهُوَ لَا يَدْعُو لِلهِ نِدًّا دَخَلَ الْجَنَّةَ.

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك شتێك بكات بۆ جگە لە خوای گەورە ؛ لەو شتانەی كە واجبە تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێن، وەكو پاڕانەوە وداواكردن لە جگە لە الله -سبحانه وتعالی-، یان داوای بەهاناوە هاتن لە جگە لە الله، و لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە. وئيبن مەسعودیش -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هەركەسێك بمرێت و بەهیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدابێت ؛ ئەوا چارەنووسی بەرەو بەهەشتە.

واتای وشەکان

يدعو: يشمل نوعي الدعاء وهما: دعاء العبادة ودعاء المسألة.

ندًّا: الند: هو الشبيه والنظير في الألوهية أو الربوبية أو الأسماء والصفات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پاڕانەوە پەرستنە، بۆیە نابێت بۆ کەسێك وشتێکی تر ئەنجامبدرێت جگە لە خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.

فەزڵ وپلەوپایەی تەوحید -یەك خوا پەرستی-، و هەركەسێك لەسەر تەوحید بمرێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، ئەگەرچیش سزا بدرێت لەسەر هەندێك لە تاوانەكانی.

مەترسی شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله، و هەركەسێك لەسەر ئەمە بمرێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (12)

سەحیحی البخاري (6/ 23) (4497).

سەحیحی مسلم (1/ 94) (92).

فتح المجيد شرح كتاب التوحيد.

لعبد الرحمن التميمي (ص76).

القول المفيد على كتاب التوحيد.

لابن عثيمين (1/ 120).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

لصالح الفوزان (ص47).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

لمحمد القرعاوي (ص59).

التمهيد لشرح كتاب التوحيد.

لصالح آل الشيخ (ص42).