«ئەوەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە».
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە».
«مَنْ حَمَلَ عَلَيْنَا السِّلَاحَ فَلَيْسَ مِنَّا».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات لە چەك هەڵگرتن دژی مسوڵمانان ؛ بۆ ترساندنیان یان دزی كردن لێیان، هەركەسێك ئەمە بكات بەناهەق ؛ تاوانێكی لە تاوانە گەورەكانی کردووە، وشایستەیە ئەم هەڕەشە توندەی لێبكرێـت.
من حمل علينا السلاح: المقصود به من حمل السلاح؛ لقتال المسلمين أو لإرهاربهم.
فەرموودەكە هەڕەشە وهۆشداریەكی توندی تێدایە لەسەر شەڕ وناكۆكی نێوان مسوڵمانان.
لە گەورەترین خراپەكانی سەر زەوی ئەوەیە كەسێك چەك هەڵبگرێت دژی مسوڵمانان، وخراپە وئاژاوە بنێتەوە بە كوشتن.
ئەم هەڕەشەیە ؛ ڕووبەڕووبونەوەی هەق وڕاست ناگرێتەوە، وەكو جەنگان دژی ستەمكاران وخراپەكاران وهتد.
حەرامێتی ترساندنی مسوڵمانان بە چەک وهاوشێوەکانی، ئەگەر بۆ گاڵتەیش بێت.
زیاتر (10)
سەحیحی البخاري (9/ 49) (7071).
سەحیحی مسلم (1/ 98) (100).
خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.
لفيصل آل مبارك (ص406).
الإفهام في شرح عمدة الأحكام.
لابن باز (ص815).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (2/ 195).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
لعبد الله البسام (ص752).