Skip to content

«پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دۆ دووبەش، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دۆ دووبەش، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} واتا: {سوپاس بۆ خواى پەروەردگاری هەموو جیهانیان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاس وحەمدم دەکات، وئەگەر بڵێت: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} واتا: {بەخشندەی میهرەبان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەكەم ستایشی كردم، وئەگەر بڵێت: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ} واتا: {پادشا وخاوەنی ڕۆژی لێپرسینەوە}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بە شکۆدانانى منە لە لایەن بەندەکەمەوە -وجارێک فەرمووی: هەموو غەم وشتێک کە بیری لایەتی بە منی سپارد-، وئەگەر بڵێت: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە لە نێوان من وبەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى بکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ} واتا: {هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەى کە نیعمەتت هەیە بەسەریانەوە نەک ڕێبازی ئەوانەى خودا لێیان توڕەیە -نەک ڕێبازی جولەکەکان وهاوڕێبازەکانیان کە زانستیان هەیە بەڵام کردەوەى پێناکەن-، ونە ڕێبازی ئەوانەى گومڕان -نەک ڕێبازی گاوڕەکان وهاوڕێبازەکانیان کە کردەوە دەکەن بە نەزانین وبێ زانست-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بۆ بەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى دەکات ؛ پێی دەبەخشم».

«قَالَ اللهُ تَعَالَى: قَسَمْتُ الصَّلَاةَ بَيْنِي وَبَيْنَ عَبْدِي نِصْفَيْنِ، وَلِعَبْدِي مَا سَأَلَ، فَإِذَا قَالَ الْعَبْدُ: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}، قَالَ اللهُ تَعَالَى: حَمِدَنِي عَبْدِي، وَإِذَا قَالَ: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ}، قَالَ اللهُ تَعَالَى: أَثْنَى عَلَيَّ عَبْدِي، وَإِذَا قَالَ: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}، قَالَ: مَجَّدَنِي عَبْدِي، -وَقَالَ مَرَّةً: فَوَّضَ إِلَيَّ عَبْدِي-، فَإِذَا قَالَ: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ}، قَالَ: هَذَا بَيْنِي وَبَيْنَ عَبْدِي وَلِعَبْدِي مَا سَأَلَ، فَإِذَا قَالَ: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}، قَالَ: هَذَا لِعَبْدِي وَلِعَبْدِي مَا سَأَلَ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: سورەتی -الفاتحة-م دابەشكردووە لەنێوان خۆم وبەندەكەم بۆ دوو نیوە، نیوەی بۆ منە، ونیوەی بۆ ئەوە، نیوەی یەكەم: حەمد وسوپاس وستایشكردنی الله یە، كە لەسەر ئەمە بەچاكترین شێوە پاداشتی دەدەمەوە. نیوەی دووەم: پاڕانەوە ونزایە، و وەڵامی دەدەمەوە وئەوەی داوای دەكات پێی دەبەخشم. ئەگەر نوێژخوێن بڵێـت: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} واتا: {سوپاس بۆ خواى پەروەردگاری هەموو جیهانیان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاس وحەمدم دەکات، وئەگەر بڵێت: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} واتا: {بەخشندەی میهرەبان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەكەم ستایشی كردم ودانینا بە هەموو نیعمەتەكانم لەسەر خوڵقێنراوەكانم، وئەگەر بڵێت: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ} واتا: {پادشا وخاوەنی ڕۆژی لێپرسینەوە}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بە شکۆدانانى منە لە لایەن بەندەکەمەوە، وئەویش ئەوپەڕی ڕێزداری وشكۆمەندییە. وئەگەر بڵێت: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە لە نێوان من وبەندەکەمە. نیوەی یەكەمی ئەم ئایەتە بۆ الله یە، ئەمیش بریتیە لە ووتنی: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین} ؛ ودانپێدانانە بە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- الله، و وەڵامدانەوەیەتی بە پەرستنی، لێرەدا ئەم نیوەی كە بۆ الله یە ؛ كۆتایی دێت. نیوەی دووەمی ئەم ئایەتە بۆ بەندەیە: {إِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-} ؛ داواكردنی یارمەتیە لە الله، وداواكردنی پەیمانی خودا بەوەی یارمەتی بەندە بدات. ئەگەر بڵێت: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ} واتا: {هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەى کە نیعمەتت هەیە بەسەریانەوە نەک ڕێبازی ئەوانەى خودا لێیان توڕەیە -نەک ڕێبازی جولەکەکان وهاوڕێبازەکانیان کە زانستیان هەیە بەڵام کردەوەى پێناکەن-، ونە ڕێبازی ئەوانەى گومڕان -نەک ڕێبازی گاوڕەکان وهاوڕێبازەکانیان کە کردەوە دەکەن بە نەزانین وبێ زانست-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە پاڕانەوە ونزای بەندەكەمە، وئەوەی بەندەکەم داواى دەکات ؛ پێی دەبەخشم، ونزاكەیەم وەڵامدایەوە.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕوونکردنەوەى مەزنێتی سورەتی -الفاتحة- چونکە خواى گەورە بە -نوێژ:الصلاة- ناوى هێناوە.

ڕوونکردنەوەى گرنگیدانى خواى گەورە -سبحانه وتعالی- بە بەندەکەى، چونکە ستایشی کرد بەهۆی ئەوەی بەندە حەمد وستایشی پەروەردگاری کرد و بەشکۆدار وەسفی کرد، وپەیمانى پێیدا ؛ ئەوەى دەیەوێت پێی ببەخشێت.

ئەم سورەتە پیرۆزە ؛ ستایش و بەشکۆدانان و حەمد و سوپاسکردنی خوای گەورەی تێدایە، لەگەڵ باسکردنی ڕۆژی گەڕانەوەیە بۆ ﻻی الله -ڕۆژی قیامەت-، وپاڕانەوەیە لە خوای گەورە ودڵسۆزیە لە پەرستنیدا، وداوای هیدایەتدانی تێدایە بۆ سەر ڕێگای ڕاست -الصراط المستقیم-، وهۆشداری دەدات لە ڕێگاکانی گومڕایی وپوچەڵی.

ئەگەر مرۆڤ ئەم فەرموودەیە بیری خۆی بهێنێتەوە -كاتێك سورەتی الفاتحة دەخوێنێت- ؛ خشوعی لەنوێژدا زیاد دەكات.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی مسلم (1/ 296) (395).

إكمال المعلم (2/275).

المفهم لما أشكل من تلخيص كتاب مسلم (2/ 27).

شرح النووي على مسلم (4/103).

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (9/ 232) (9/ 253).