Skip to content

«هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».

«كل مُسْكِرٍ خَمْرٌ، وكل مُسْكِرٍ حرام، ومن شرِب الخمر في الدنيا فمات وهو يُدْمِنُهَا لَمْ يَتُبْ، لَمْ يَشْرَبْهَا في الآخرة».

(مسلم) گێڕاویەتەوە و (البخاري) ڕستەی كۆتایی گێڕاوەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی هۆش وئەقڵ ئەوا مەی وسەرخۆشكەرە ؛ ئینجا ئەگەر بە خواردنەوە یان خواردن یان هەڵمژین بێت یان بەشێوەی تر، هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی ئەقڵ وهۆش ؛ خوای گەورە -عز وجل- حەرامی كردووە ونەهی کردووە لە كەم وزۆری. هەركەسێك جۆرێك لە جۆرەكانی ئەم سەرخۆشكەرانە بخواتەوە، وبەردەوام بێت لەسەر خواردنەوەی هەتاوەكو لەسەری دەمرێت ؛ ئەوا شایستەیە خوای گەورە سزای بدات بە بێبەشكردنی لە خواردنەوەی لە بەهەشتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هۆكاری حەرامكردنی مەی (ئارەق) ؛ سەرخۆشكردنە، بۆیە هەرشتێك مرۆڤ سەرخۆش بكات ؛ حەرامە.

خواى گەورە مەی (سەرخۆشكەرەكانی) حەرامکرد ؛ چونکە زیان وخراپەى زۆر وگەورەی تێدایە.

خواردنەوەی مەی لە بەهەشتدا ؛ لە كامڵێتی چێژ وئەوپەڕی نیعمەتە.

ئەوەی نەفسی خۆی نەگرێتەوە لە خواردنەوەی مەی لە دونیادا ؛ ئەوا خوای گەورە بێبەشی دەكات لە خواردنەوەی مەی لە بەهەشتدا، چونكە پاداشت لە هاوشێوەی كردەوەیە.

هاندان وئامۆژگاری بۆ دەستبەجێ تەوبە كردن لە تاوانەكان پێش مردن.

سەرچاوەكان
زیاتر (17)

سەحیحی البخاري (7/ 104) (5575).

سەحیحی مسلم (3/ 1587) (2003).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (8/ 519).

فتح ذي الجلال والاكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (5/ 418).

توضِيحُ الأحكَامِ مِن بُلوُغ المَرَام.

للبسام (6/ 307).

معالم السنن.

وهو شرح سنن أبي داود.

للخطابي (4/ 264).

الفتح الرباني لترتيب مسند الإمام أحمد بن حنبل الشيباني.

للساعاتي (16/ 116).

فيض القدير شرح الجامع الصغير.

للمناوي (5/ 30).

مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح.

لعلي القاري (6/ 2382).