«ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە، یان وەکو ئەو کەسە وایە لە شەودا (بەردەوام) شەونوێژ دەکات و لە ڕۆژدا (بەردەوام) بەڕۆژوو دەبێت».
«السَّاعِي عَلَى الأَرْمَلَةِ وَالمِسْكِينِ، كَالْمُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، أَوِ القَائِمِ اللَّيْلَ الصَّائِمِ النَّهَارَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەوەی پێویستیەكانی ئافرەتی بێوەژن دابین دەكات كە پیاوەكەی مردووە وكەسی نییە كاروبارەكانی بۆ جێبەجێ بكات، وئەوەی پێویستیەكانی هەژاران دابین دەكات وخەرجیان بۆ دەكات ؛ بەهیوای پاداشتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەوا وەكو موجاهید وایە لەپێناو الله، یان وەكو ئەو كەسە وایە كە بەردەوام شەونوێژ دەكات بەبێ ماندووبوون، وڕۆژوو دەگرێـت بەبێ شکاندنی
...:
ئامۆژگاری کردن بە هاوكاری ویەكگرتوویی وجێبەجێکردنی پێویستی لاوازەكان.
پەرستن هەموو کردەوەیەکی چاک دەگرێتەوە، ودابینكردنی پێویستی بێوەژن وهەژارەكان ؛ پەرستنە.
ئیبن هوڕەیڕە دەڵێت: مانای ئەوەیە خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەمانەی پێكەوە بۆ دەنووسێت ؛ ئەوەی ڕۆژوو دەگرێت بە بەردەوامی وشەو نوێژ دەكات بە بەردەوامی وجیهاد دەكات بە بەردەوامی، چونكە پێویستیەكانی بێوەژنێکی دابینكردووە ؛ لەجیاتی مێردەكەی، وپێویستی هەژارەكەی دابینكردووە ؛ كە نەیتوانی بۆ خۆی دابینی بكات، بۆیە كاتێك ئەوەی زیاتر بوو لەڕزقی پێویستی بەخشی وماندووبوونەكەی كرد بە خێر ؛ سوودەكەی بۆی ئەوەیە كە پاداشت دەدرێتەوە یەكسان بە پاداشتی ڕۆژووگر وشەونوێژكار وموجاهید.
زیاتر (11)
سەحیحی البخاري (7/ 62) (5353).
سەحیحی مسلم (4/ 2286) (2982).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم بن عيد الهلالي (1/ 351).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل بن عبد العزيز المبارك (ص198).
رياض الصالحين (ص107) (265).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (3/ 99).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (275).