«ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».
«مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا، أَوْ وَضَعَ لَهُ، أَظَلَّهُ اللهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تَحْتَ ظِلِّ عَرْشِهِ يَوْمَ لَا ظِلَّ إِلَّا ظِلُّهُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک دەرفەت وماوەى زیاتر بدات بە قەرزدار یان شتێک لە قەرزەکەى لەسەر کەمبکاتەوە، ئەوا پاداشتەکەى: خواى گەورە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لەڕۆژی قیامەتدا ؛ لەو ڕۆژەى کە خۆر نزیک دەبێتەوە لەسەری بەندەکان وگەرمیەکی زۆر بەتین تووشیان دەبێت. بۆیە هیچ یەکێک سێبەر نادۆزێتەوە مەگەر ئەو کەسەی خواى گەورە بیخاتە ژێر عەرشی خۆی.
عرشه: العرش هو المخلوق العظيم الذي استوى عليه الرحمن، ولا يقدر قدرَه إلا الله عز وجل.
فەزڵ وپلەوپایەى ئاسانکاری لەسەر بەندەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە ناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت.
پاداشت بەهاوشێوەی کردەوەیە.
زیاتر (10)
سونەنی الترمذي (2/ 575) (1306).
موسنەدی أحمد (14/ 329) (8711).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (16/ 412).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 459).
فيض القدير شرح الجامع الصغير.
للمناوي (6/ 89).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 947).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
2 کتێبەکانزیاتر (2)
- الخطب المنبريةموسوعة الخطب المنبرية (القسم الثالث)«مَنْ أَنظَرَ مُعسِرًا أَو وَضَعَ لَهُ، أَظَلَّهُ اللهُ يَومَ القِيَامَةِ تَحتَ ظِلِّ عَرشِهِ يَومَ لا ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ»
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 6«مَنْ أنْظَرَ مُعْسِراً، أوْ وَضَعَ لَهُ، أظَلَّهُ اللهُ يومَ القيامة تَحْتَ ظلِّ عَرْشه، يَوْمَ لا ظلَّ إلَّا ظلُّهُ».