Skip to content

«دوو شت هەیە نیشانەى کوفرن: تانەدان لە ڕەچەڵەک، هاوار وشیوەن کردن لەسەر مردوو».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«دوو شت هەیە نیشانەى کوفرن: تانەدان لە ڕەچەڵەک، هاوار وشیوەن کردن لەسەر مردوو».

«اثْنَتَانِ فِي النَّاسِ هُمَا بِهِمْ كُفْرٌ: الطَّعْنُ فِي النَّسَبِ، وَالنِّيَاحَةُ عَلَى الْمَيِّتِ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دوو سیفەت لە نێو خەڵكیدا هەن؛ لە كردەوەی كافرەكان، ولە ڕەوشتەكانی جاهیلیەت ونەفامین، ئەوانیش بریتین لە: یەكەم: تانەدان لە ڕەچەڵەكی خەڵكی و بەكەم دانانیان و خۆبەگەورەزانین بەسەریاندا. دووەم: بەرزكردنەوەی دەنگ لەكاتی كارەسات؛ وەكو توڕەیی دەربڕینێك بەرامبەر قەدەر، یان دڕینی جلوبەرگ بەهۆی زۆر ناڕازیبوونەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هاندان بۆ سادەیی و خۆبەگەورە نەزانین بەسەر خەڵكیدا.

واجبێتی ئارامگرتن لەسەر بەڵا وناڕەحەتیەكان وناڕەزایی دەرنەبڕین.

ئەم كردەوانە كوفری بچووكن، وئەوەی لقێك لە لقەكانی كوفر بكات ئەوا كافر نییە ؛ چونكە كوفرێك نییە كە لە ئیسلام دەری بكات، هەتاوەكو تووشی كوفری گەورە دەبێت.

ئاینی ئیسلام نەهی كردووە لە هەرشتێك كە ببێتە هۆی ناكۆكی وپەرتەوازەیی لە نێو مسوڵماناندا ؛ وەكو تانەدان لە ڕەچەڵەك وهتد.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی مسلم (1/ 82) (67).

كتاب التوحيد.

للإمام محمد بن عبد الوهاب (ص96).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

لصالح الفوزان (ص279).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

للقرعاوي (ص315).