Skip to content

«ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».

«مَنْ حَلَفَ بِالْأَمَانَةِ فَلَيْسَ مِنَّا».

(أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە سوێند خواردن بە ئەمانەت -سپاردە-، وئەوەی ئەم كارە بكات لە ئێمە نییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

حەرامبوونی سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە؛ ولەوانەش بە ئەمانەت -سپاردە-، ئەمە شیركی بچووكە.

ئەمانەت -سپاردە-؛ ئەم شتانە دەگرێتەوە: گوێڕایەڵیەكان وپەرستنەكان وشتی ئەسپاردە وپارە -سامان- وئاسایش.

سوێندخواردن دانامەزرێت وجێبەجێ نابێت مەگەر سوێندخواردنێک بێت بە خواى گەورە یان بە ناوێك لە ناوەكانی یان سیفەتێك لە سیفەتەكانی.

خەتابی دەڵێت: وا دەردەكەوێت كە مەكروهیەتی لەوەدایە كە ئەو فەرمانی كردووە بە سوێند خواردن بە الله وسیفەتەكانی، بەڵام ئەمانەت -سپاردە- لە سیفەتەكانی خودا نییە، بەڵكو فەرمانێكە لە فەرمانەكانی، وفەرزێكە لە فەرزەكانی، بۆیە نەهی كراوە لە سوێند خواردن پێی چونكە یەكسان كردنیەتی بە ناو وسیفەتەكانی خوای گەورە -عز وجل-.

سەرچاوەكان
زیاتر (14)

سونەنی أبي داود (5/ 155) (3253).

موسنەدی أحمد (38/ 82) (22980).

نزهة المتقين.

لمجموعة من الباحثين (2/ 1166).

بهجة الناظرين.

لسليم الهلالي (3/ 201).

مشكاة المصابيح.

للتبريزي (2/ 1020).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (6/ 452).

معالم السنن.

للخطابي (4/ 46).

سبل السلام.

الصنعاني (2/ 550 ).