«کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».
«لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرَعَةِ، إِنَّمَا الشَّدِيدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الْغَضَبِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە هێزی ڕاستەقینە ؛ هێزی لاشە نیە، یان ئەو کەسە نیە کە لەبەهێزەکانى تر دەباتەوە لەزۆرانبازیدا، بەڵکو بەهێزی ئازا ئەوەیە کە جیهادی نەفسی خۆی دەکات وزاڵ دەبێت بەسەریدا کاتێک خەریکە توڕەییەکەى لەجڵەو دەربچێت؛ چونکە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی زاڵە بەسەر نەفسی خۆی وسەرکەوتووە بەسەر شەیتان.
...:
فەزڵی لەسەرخۆبوون وزاڵبوون بەسەر نەفسدا لەکاتی توڕەیی، لەو کردەوە چاکانەیە کە ئیسلام ئامۆژگاری سەبارەتی کردووە.
جیهاد وکۆشش کردنی نەفس لە کاتی توڕەییدا سەختتر وناڕەحەتترە لە جیهاد کردنی دوژمن.
ئاینی ئیسلام تێگەیشتنە جاهیلیەکانی گۆڕی سەبارەت بە هێز ؛ هێزی ڕاستەقینەی وا پێناسە کرد کە دەبێتە هۆی بنیات نانی ڕەوشتی بەرز، بۆیە بەهێزترین کەس ئەوەیە کە خۆی بگرێتەوە ونەفسی پەروەردە بکات.
دوورکەوتنەوە لە توڕەیی؛ چونکە دەبێتە هۆی زیان بۆ سەر تاک وکۆمەڵگا.
(538).
زیاتر (9)
سەحیحی البخاري (8/ 28) (6114).
سەحیحی مسلم (4/ 2014) (2609).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 198).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
للبسام (7/ 394).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
للهلالي (1/ 698).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- الحديث زاد 4الحديث 4«لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرَعَةِ، إِنَّما الشَّدِيدُ الذي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الغَضَبِ».
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"ليس الشديد بالصُّرَعَةِ إنما الشديدُ الذي يملك نفسه عند الغضب" .
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «لَيْسَ الشدِيدُ بالصُّرَعةِ، إنَّمَا الشَّديدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عَنْدَ الْغَضَبِ».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 3«لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرْعَةِ، إنَّمَا الشَّدِيدُ الَّذِي يَمِلكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الغَضَبِ».