Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

55 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (ابن ماجه وغەیری ئەویش) بە چەند سەنەدێکی حەسەن گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە سواری کەشتی دەبین لەسەر دەریا، وهەندێک ئاو لەگەڵ خۆمان دەبەین، ئەگەر دەستنوێژ بگرین بەم ئاوە تینوومان دەبێت، ئایا دەکرێت بە ئاوی دەریا دەستنوێژ بگرین؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاوی دەریا ئاوێکی پاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
لە سەفەرێكدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم، لە بەیانیەكدا نزیك بووم لێی لەكاتێكدا ڕێمان دەكرد، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت وڕزگار بوونم لە دۆزەخ، فەرمووی: «دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە، خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکان ئەنجام دەدەیت، وزەکات دەدەیت، وڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبیت، وحەجی ماڵی خودا دەکەیت»، پاشان فەرمووی: «دەرگاکانی ئەنجامدانی خێرت پێ نیشان بدەم: ڕۆژووگرتن پارێزەرە (قەڵغانە)، وخێر کردن تاوانەکان دەکوژێنێتەوە هەروەکو چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، وشەو نوێژکردن لە تاریکایی شەودا، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: ﴿تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16)فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ (17)﴾ [سورەتی -السجدة-] واته: ﴿تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان دراوە دەبەخشن (16) پاشان ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)﴾، پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە وپایەکانی ولوتکەکەی؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (واتە: بەڵی، پێم بڵێ). فەرمووی: «ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە ئیسلامە، وپایەکانی نوێژ کردنە، ولوتکەکەی جیهادە». پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە جڵەوگیری هەموو ئەوانە؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا. زمانی گرت وفەرمووی: «ئەمەت بگرەوە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا لێپرسینەوەمان لێدەکرێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێین؟»، فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە، ئايا خەڵكى فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخ لەسەر ڕوومەتيان يان لەسەر لوتيان مەگەر به هۆى دروێنەى تاوانەكانى زمانيانەوه نەبێت؟».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني»^. ^(واتە: خودایە لێم خۆش ببە، وڕەحمم پێبکە، وسەلامەت وتەندروست باشم بکە، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێ ببەخشە).
حەسەنە بە کۆکاری فەرموودەکان (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە