Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

55 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، قسەی لەگەڵدا كرد سەبارەت بە هەندێك شت، ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)».
سەنەدەکەی (حەسەن)ە رواه ابن ماجه والنسائي في الكبرى وأحمد
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی عەقەبە بەسەر وشترەكەیەوە ؛ پێمی فەرموو: «بەردم بۆ هەڵبگرە (بیهێنە بۆم)»، منیش حەوت بەردی بچووكم بۆ هێنا، لە بەردی پەلەپیتكەن ، لەنێو دەستیدا هەڵیدەگێڕانەوە وفەرمووی: «با وەكو ئەمانە بێت (ئەو بەردانەی) دەیهاوێژن»، پاشان فەرمووی: «ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا».
سەحیحە (ابن ماجه والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت».
سەحیحە (أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا»، واته: «خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، وپەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، خودایە داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت، خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان، خودایە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەم وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە بەهەشت، وپەنا بە تۆ دەگرم لە دۆزەخ وهەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە دۆزەخ، خودایە داوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەرم بڕیارت داوە خێر بێت».
سەحیحە (ابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مافی خێزانی یەکێک لە ئێمە چییە لەسەرمان؟ ئەویش فەرمووی: «خواردنی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خواردت، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد، یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت».
حەسەنە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^، ولە کاتى هاتنی ئێوارەدا دەیفەرموو: «بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^^، وهەندێك جار -لە كۆتاییدا- دەیفەرموو: «وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ» واتە: «چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە». ^(واتە: خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)، ^^(واتە: بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە).
حەسەنە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە