Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

71 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە (دروست نییە)»، عائیشە دەڵێت: سێ جار ڕستەی كۆتایی فەرموو، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر بچێتە لای ئەوا ئافرەتەكە دەبێتە خاوەنی مارەییەكە بەهۆی ئەو سەرجێییەی ڕوویداوە، ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوانیان ئەوا فەرمانڕەوا دەبێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) ئەو ئافرەتەی کە سەرپەرشتیاری نییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- (قوماشی) ئاوریشمی بەدەستی ڕاستی گرت، وئاڵتونی بەدەستی چەپی گرت، پاشان بەرزی كردەوە، وفەرمووی: «ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت». ^(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە).
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان؛ ئەوا لە قیامەتدا پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە، ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆشدەبێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا-) گێڕاویانەتەوە