Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

71 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
دەرچووم لەگەڵ شاندێك لە بەنی عامیر بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە». ووتمان: باشترینی ئێمەی لە چاكەدا، وگەورەترین دەسەڵاتت هەیە لەنێوماندا، فەرمووی: «وتەی ئاسایی بڵێن (واز بهێنن لە زیادەڕەوی کردن)، وبا شەیتان بەكارتان نەهێنێت».
سەحیحە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)^» (كەسێك) ووتی: هەر ئەوەندەی ووت؟ ووتم: بەڵێ، دەڵێت: ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: پارێزراوە لە من بە درێژایی ڕۆژەکە. ^(واتە: پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن وبە ڕووی بەخشندەی وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری لە شەیتانى نەفرینلێکراو)
حەسەنە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یەکێکمان هەندێک شت دێت بە خەیاڵیدا -دێـت بە بیر وخەیاڵیدا- ئەگەر ببێتە خەڵوز لەوە خۆشەویستترە لە لای کە باسی بکات، فەرمووی: «الله أكبر، الله أكبر، الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن».
سەحیحە (أبو داود والنسائي -له سونەنی کوبرا-) گێڕاویانەتەوە
«سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والنسائي -له سونەنی کوبرا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە».
حەسەنە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
«شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە