Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

38 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە، ئەوەی کە دەڵێت بەهەشتە لەڕاستیدا دۆزەخە، ومن ئاگادارتان دەكەمەوە هەروەكو چۆن نوح گەلەکەی ئاگادار كردەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت، وبەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس پێویستی پێی نابێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)، سەبارەت بەم ساتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا ...}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە زەوی دەگرێت، وئاسمانەکان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)، ساڵ وەکو مانگی لێدێت، ومانگ وەکو هەفتەی لێدێت، وهەفتە وەکو ڕۆژی لێدێت، وڕۆژ وەکو کاتژمێرێکی لێدێت، وکاتژمێرێک وەکو سووتانى گەڵای دارخورمای لێدێت».
سەحیحە (أحمد) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن زانست نامێنێت، لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنین وفێری منداڵەکانمانی دەکەین وئەوان فێری منداڵەکانیان دەکەن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت؟ فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە ئەی زیاد، پێم وابوو تۆ زاناترین پیاوی لە مەدینە، ئایا ئەوە جولەکە وگاوڕەکان نین کە تەورات وئینجیل دەخوێننەوە، وهیچ نازانن سەبارەت بەئەوەى تێیاندا هاتووە؟».
بەکۆکاری ڕێگاکانی سەحیحە (ابن ماجه) گێڕاویەتەوە