Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

23 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
لە سەفەرێكدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم، لە بەیانیەكدا نزیك بووم لێی لەكاتێكدا ڕێمان دەكرد، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت وڕزگار بوونم لە دۆزەخ، فەرمووی: «دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە، خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکان ئەنجام دەدەیت، وزەکات دەدەیت، وڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبیت، وحەجی ماڵی خودا دەکەیت»، پاشان فەرمووی: «دەرگاکانی ئەنجامدانی خێرت پێ نیشان بدەم: ڕۆژووگرتن پارێزەرە (قەڵغانە)، وخێر کردن تاوانەکان دەکوژێنێتەوە هەروەکو چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، وشەو نوێژکردن لە تاریکایی شەودا، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: ﴿تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16)فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ (17)﴾ [سورەتی -السجدة-] واته: ﴿تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان دراوە دەبەخشن (16) پاشان ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)﴾، پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە وپایەکانی ولوتکەکەی؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (واتە: بەڵی، پێم بڵێ). فەرمووی: «ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە ئیسلامە، وپایەکانی نوێژ کردنە، ولوتکەکەی جیهادە». پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە جڵەوگیری هەموو ئەوانە؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا. زمانی گرت وفەرمووی: «ئەمەت بگرەوە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا لێپرسینەوەمان لێدەکرێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێین؟»، فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە، ئايا خەڵكى فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخ لەسەر ڕوومەتيان يان لەسەر لوتيان مەگەر به هۆى دروێنەى تاوانەكانى زمانيانەوه نەبێت؟».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه، وە بزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو مرۆڤەکان كۆببنەوه بۆ ئەوەی بەشتێک سودت پێبگەیەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بە شتێک نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون، وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».
سەحیحە (الترمذي) وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
«بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».
حەسەنە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە