«جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».
لە عەدی کوڕی حاتمەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».
«الْيَهُودُ مَغْضُوبٌ عَلَيْهِمْ، وَالنَّصَارَى ضُلَّالٌ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە جولەكەكان قەومێكن خوای گەورە توڕەیە لێیان ؛ چونكە هەق وڕاستیان زانی وكردەوەیان پێنەكرد. وگاوڕەكان قەومێكی گومڕان؛ چونكە كردەوەیان كرد بەبێ زانست.
...:
زانست وكردەوە پێكەوە هۆكاری ڕزگاربوونن لە ڕێبازی ئەوانەی خوای گەورە توڕەیە لێیان -جولەكەكان- وئەوانەی گومڕان -گاوڕەكان-.
هۆشداری لە ڕێبازی جولەكە وگاوڕەكان، وپابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست كە ڕێبازی ئاینی ئیسلامە.
جولەكە وگاوڕەكان خوای گەورە توڕەیە لێیان وگومڕان، بەڵام تایبەتترین سیفەتی جولەكەكان ؛ خوای گەورە توڕەیە لێیان، وتایبەتترین سیفەتی گاوڕەكان ؛ گومڕان.
زیاتر (4)
سونەنی الترمذي (5/ 71) (2954).
النهاية في غريب الحديث و الأثر ( ص 548).
المنهل العذب المورود (5/250).
البحر المحيط الثجاج (9/248).