«خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ
لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وعەرشەکەى لەسەر ئاوە».
«كَتَبَ اللهُ مَقَادِيرَ الْخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، قَالَ: وَعَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە قەدەری هەموو شتێکی نووسیوە کە ڕوودەدات لە گەردووندا بە وردەکاریەوە لە ژیان ومردن وڕزق وهتد هەمووی لە -تابلۆ پارێزراوەکەدایە:اللوح المحفوظ- پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وهەمووی ڕوودەدات بەپێی قەزا وقەدەری خواى گەورە -عز وجل-، هەموو شتێک ڕوودەدات بەقەزا وقەدەری خواى گەورەیە، هەرشتێک تووشی بەندە بێت ئەوا نەدەبوایە تووشی نەبێت، وهەرشتێک تووشی نەبووە نەئەبوایە تووشی ببێت.
...:
واجبێتی باوەڕبوون بە قەزا وقەدەر.
قەدەر: بریتیە لە زانستی خواى گەورە بە شتەکان ونووسینیان و ویستی وخوڵقاندنیان.
ئیمان بەوەى قەدەرەکان نووسراون پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکرێت ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی وتەسلیم بوون بۆ پەروەردگار.
عەرشی خواى میهرەبان لەسەر ئاو بووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات.
زیاتر (3)
سەحیحی مسلم (4/ 2044) (2653).
إكمال المعلم (8/141).
البحر المحيط الثجاج (41/450).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«كَتَبَ اللهُ مَقَادِيرَ الخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، وَعَرْشُهُ عَلَى المَاءِ»
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (3)، والسيرة النبوية (3)التربية الإٍسلامية -3- «كَتَبَ الله مَقَادِيرَ الْخَلائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ».
- مجموعة زاد الحديث(3)1«كَتَبَ الله مَقَادِيرَ الْخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ».
- موسوعة الإيمان«كَتَبَ اللهُ مَقَادِيرَ الْخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، قَالَ: وَعَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ».
- نبراس طالب (2)نبراس طالب (2) «كَتَبَ اللهُ مقَادِيَر الخَلائِقِ قَبْلَ أنْ يَخلُقَ السَّمَاواتِ والأرَضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ»