«هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی، ئەوەی بە دەست جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دەم جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دڵ جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ولە پاش ئەمەوە تەنانەت بە ئەندازەی دەنکە خەردەلێك ئیمان بوونی نییە».
«مَا مِنْ نَبِيٍّ بَعَثَهُ اللهُ فِي أُمَّةٍ قَبْلِي إِلَّا كَانَ لَهُ مِنْ أُمَّتِهِ حَوَارِيُّونَ، وَأَصْحَابٌ يَأْخُذُونَ بِسُنَّتِهِ وَيَقْتَدُونَ بِأَمْرِهِ، ثُمَّ إِنَّهَا تَخْلُفُ مِنْ بَعْدِهِمْ خُلُوفٌ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ، وَيَفْعَلُونَ مَا لَا يُؤْمَرُونَ، فَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِيَدِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِلِسَانِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِقَلْبِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَيْسَ وَرَاءَ ذَلِكَ مِنَ الْإِيمَانِ حَبَّةُ خَرْدَلٍ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەر پێغەمبەرێك الله ناردبێتی لە پێش ئەو؛ ئەوا لە نێو ئومەتەكەیدا كەسانێك هەڵبژێردراون وەكو پشتیوان وتێكۆشەری دڵسۆز، وگونجاون بۆ جێنشینی لەپاش ئەو پێغەمبەرە؛ ودەستیان بە ڕێبازەكەی گرتووە، وفەرمانەكانیان جێبەجێكردووە، دواتر لەپاش ئەو پێشینە چاكە خەڵكانێك هاتن كە هیچ خێرێكیان تێدا نییە، وئەوەی دەیڵێن جێبەجێی ناكەن، وئەوەی دەیكەن فەرمانیان پێنەكراوە بە كردنی؛ بۆیە ئەوەی بە دەستی دژیان تێبكۆشێت ئەوا تێكۆشەرە -موجاهیدە-، وئەوەی بە زمانی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، وئەوەی بە دڵی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، ولە پاش ئەمە هێندەی كێشی تۆوی خەردەلێك ئیمان لە دڵدا نەماوە.
حَبَّةُ خَرْدلٍ: أي زِنَة حبَّة الخردل، والخردل نبات بري يساوي وزن حبته سدس وزن حبة الشعير.
هاندان بۆ جیهاد کردن دژی ئەوانەى کە پێچەوانەی شەرع دەوەستنەوە ودژایەتی شەریعەت دەکەن بە قسە وکردەوەکانیان.
نکۆڵی وئینکاری نەکردن لە خراپە بە دڵ بەڵگەیە لەسەر لاوازبوونی ئیمان یان نەبوونی.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئاسانی دەکات بۆ پێغەمبەران کە کەسانێک هەبن لە پاش خۆیان هەڵگری پەیامەکەیان بن.
هەرکەسێک دەیەوێت ڕزگاری بێت لەم ئومەتە؛ ئەوا دەبێـت شوێنی ڕێبازی پێغەمبەران بکەوێت چونکە هەموو ڕێگایەک جگە لە ڕێگای ئەوان هۆی تیاچوون وفەوتانە.
هەتاوەکو سەردەم دوورتر بێت لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەوا خەڵکی زیاتر دوور دەکەونەوە لە سوننەت وشوێنی هەوا وئارەزووەكان دەكەون، وبیدعە وخراپە دادەهێنن.
ڕوونكردنەوەی پلەكانی جیهاد، بە دەست دەبێت؛ بۆ ئەو كەسەی دەتوانێت بیگۆڕێت، وەكو كاربەدەستان ودادوەران وفەرمانڕەوایان، وبە قسە دەبێت؛ ئەمیش بە ڕوونكردنەوەی هەق وبانگەشە كردن بۆی، وبە دڵ دەبێت؛ ئەمیش بە نكۆڵی كردن لە خراپە وخۆشنەویستنی وڕازی نەبوون پێی.
واجبێتی فەرمان بە چاكە ونەهی كردن لە خراپە.
زیاتر (9)
سەحیحی مسلم (1/ 69) (50).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 276).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص148).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (4/ 16).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 209).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«مَا مِنْ نَبيٍّ بَعَثَهُ اللهُ فِي أمَّةٍ قَـبْـلي إلَّا كـان لَـه مِـن أُمَّتِهِ حَوارِيُّون وَأصْحابٌ يَأَخُذُون بِسُنَّتِهِ ويَقْتَدُون بِأمْرِهِ، ثُمَّ إنها تخْلُفُ مِنْ بَعْدِهِمْ خُلُوفٌ يَقُولُون مَا لاَ يَفْعَلُونَ، وَيَفْعَلُون مَ
- فهم السلف الصالح للنصوص الشرعية والرد على الشبهات حولهثم إنه تخلف من بعدهم خلوف يقولون ما لا يفعلون، ويفعلون ما لا يؤمرون"[21].
- متن اصول الإيمانمتن أصول الإيمان{ما من نبي بعثه اللَّه في أمته قبلي إلا كان له من أمته حوارِيون وأصحاب يأخذون بسنتِهِ، ويقتدون بأمْرِه، ثم إنها تخلف من بعدهم خلوفٌ يقولون ما لا يفعلون، ويفعلون ما لا يؤْمرون، فمن جاهدهم بيده فهو مؤمن، ومن جاهدهم بلسانهِ فهو مؤمن، ومن جاهده