Skip to content

«زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».

لە ئەبی عەباس سەهل کوڕی سەعدی ساعیدییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێنماییم بکە بۆ كردەوەیەك ئەگەر ئەنجامی بدەم خودا خۆشی بوێم و خەڵکیش خۆشیان بوێم، فەرمووی:

«زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».

«ازْهَدْ فِي الدُّنْيَا يُحِبُّكَ اللَّهُ، وَازْهَدْ فِيمَا عِنْدَ النَّاسِ يُحِبُّكَ النَّاسُ».

(ابن ماجه وغەیری ئەویش) بە چەند سەنەدێکی حەسەن گێڕاویانەتەوە
حديث قال النووي: حديث حسن
شیکردنەوە

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کرد کە ڕێنمایی بکات بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر بیکات؛ خودا خۆشی بوێت و خەڵکیش خۆشیان بوێت، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی فەرموو: خودا خۆشی دەوێیت ئەگەر واز لە شتی زیادەی دونیا بهێنیت، و واز لەو شتە بهێنیت کە لە قیامەتدا سوودت پێناگەیەنێت، و واز لەوە بهێنیت کە لەوانەیە زیانی تێدا بێت بۆ دینەکەت، و خەڵکیش خۆشیان دەوێیت ئەگەر واز لەوە بهێنیت کە لە نێو دەستیاندایە لە شتومەكی دونیا؛ چونکە ئەوان بە سروشتی خۆیان دونیایان خۆشدەوێت، و هەرکەسێک لەسەری کێبڕکێیان لەگەڵ بکات؛ ڕقیان لێی دەبێتەوە، و هەرکەسێک بۆ ئەوانی بەجێبهێڵێت؛ خۆشیان دەوێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ وپلە وپایەی زوهد لە دونیادا، زوهد: بریتیە لە وازهێنان ودووركەوتنەوە لە شتێک كە سوودی نییە لە قیامەتدا.

زوهد پلەیەکی بەرزترە لە وەرەع، چونکە وەرەع واتا: وازهێنان لە شتێک کە لەوەیە زیانی هەبێت، و زوهد واتا: وازهێنان ودووركەوتنەوە لە شتێک كە سوودی نییە لە قیامەتدا.

سیندی دەڵێت: دونیا لای خەڵکی خۆشەویستە، جا هەرکەسێک لەسەری کێبڕکێیان لەگەڵ بکات، ئەوا بە پێی پلەی ئەو كێبڕكێیە ڕقیان لێی دەبێت، و هەرکەسێک وازیان لێ بهێنێت و واز لە خۆشەویستەکەیان بهێنێت، ئەوا بە پێی پلەی ئەو وازهێانە لە دڵیاندا خۆشەویست دەبێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

کتێبی چلینەی نەوەوی (ص118) (ح31).

سونەنی ابن ماجه (5/ 225) (4102).

التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية (ص73).

فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين (ص111).

الفوائد المستنبطة من الأربعين النووية.

للشيخ عبد الرحمن البراك (ص87).

الأحاديث الأربعون النووية وعليها الشرح الموجز المفيد.

لعبد الله بن صالح المحسن (1/61).