«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە».
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە».
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ يَشُوصُ فَاهُ بِالسِّوَاكِ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر سیواكی دەكرد وفەرمانی پێدەكرد، وزیاتر جەختی لەسەر دەكردەوە لە هەندێك كاتدا، لەوانەیش: لەكاتی هەستان لە خەو بۆ ئەنجامدانی شەونوێژ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاتر لەم كاتەدا سیواكی ئەنجامدەدا.
جەختکردنەوە لەسەر ڕێگەپێدراوی سیواک کردن لە پاش هەستان لە خەوی شەو، چونکە خەوتن هۆکارە بۆ گۆڕینی بۆنی دەم، وسیواک هۆکارێکە بۆ پاککردنەوە.
جەختکردنەوە لەسەر ڕێگەپێدراوی سیواک کردن لە کاتی گۆڕینی بۆنی دەم بۆ بۆنێکی ناخۆش، ئەمیش بە سوود وەرگرتن لە لێکدانەوەى پێشووتر.
ڕێگەپێدراوی ڕەچاوكردنی پاک وخاوێنی بە شێوەیەکی گشتی، وپاک وخاوێنی لە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ولە ئاكار ونەریتە بەرز وبڵندەکانە.
سیواک کردن هەموو ناو دەم دەگرێتەوە: ددانەکان، وپووک، وزمان.
سیواك ؛ لقە دارێكی بچووكە لە داری ئاراك یان داری تر، بۆ پاككردنەوەی دەم وددانەكان بەكاردێت، وبۆنی ناو دەم خۆشدەكات، وبۆنی ناخۆشی نێو دەم ناهێڵێت.
زیاتر (6)
سەحیحی البخاري (1/ 58) (245).
سەحیحی مسلم (1/ 220) (255).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
للبسام (ص47).
خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.
لفيصل آل مبارك (ص24).