«دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».
«إِنَّ الدُّنْيَا حُلْوَةٌ خَضِرَةٌ، وَإِنَّ اللهَ مُسْتَخْلِفُكُمْ فِيهَا، فَيَنْظُرُ كَيْفَ تَعْمَلُونَ، فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ، فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەو كە دونیا تامێكی بەچێژی هەیە، وسەوز وسەرنجڕاكێشە، بۆیە مرۆڤ پێی هەڵدەخەڵەتێت وڕۆدەچێت لەنێو خۆشیەكانی وگەورەترین هەم وهەوڵدانی بۆ دونیا دەبێت. خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ئێمەی كردووە بەجێنشینی یەكتر لەم دونیایەدا، بۆئەوەی بڕوانێت چۆن كردەوە دەكەین، گوێڕایەڵی دەبین، یان سەرپێچی دەكەین؟ پاشان فەرمووی: وریا بن شتومەكە ڕازێنراوەكانی دونیا هەڵتان نەخەڵەتێنێت، وببنە هۆی ئەوەی وازبهێنن لە فەرمانەكانی الله، وتووشی نەهی لێكراوەكان ببن. و لەگەورەترین فیتنەكان كە دەبێت پیاوی مسوڵمان وریای بێت بریتیە لە فیتنەی ئافرەتان، ویەكەم فیتنە كە تووشی بەنی ئیسرائیل هات ؛ فیتنەی ئافرەتان بوو.
خَضِرَة: غضة ناعمة طرية. فالدنيا تُشبِه في الميل إليها الفاكهة الحلوة الطرية في مذاقها، الخضرة في لونها.
ئامۆژگاری بە پابەندبوونی تەقواداری، وخۆ سەرقاڵ نەكردن بە چێژ وخۆشیە ڕازێنراوەكانی دونیا.
هۆشداری لە تووشبوون بە فیتنەی ئافرەتان ؛ لەڕێگای تێڕوانین وگوێ نەدان بەتێكەڵ بوونیان لەگەڵ پیاوی نامەحرەم وهتد.
فیتنەی ئافرەتان لە گەورەترین فیتنەكانی دونیایە.
ئامۆژگاری وپەند وەرگرتن لە ئومەتەکانى پێشوو، ئەوەى ڕوویدا بەسەر بەنی ئیسرائیلدا لەوەیە بەسەر ئومەتەکانى تریشدا ڕووبدات.
فیتنەی ئافرەتان ئەگەر هاوسەر بێت ؛ لەوەیە داوای هەندێك خەرجی لەمێردەكەی بكات كە لەتوانایدا نەبێت، بۆیە ئەمە پیاو دوور دەخاتەوە لە دینداری وكردەوە كردن بۆ قیامەت، و وایلێدەكات خۆی ماندوو بكات بۆ بەدەستهێنانی دونیا، وئەگەر نامەحرەم بن ؛ پیاوان فریو دەدەن و لەهەق لایاندەدن كاتێك دەردەچن لە ماڵ وتێكەڵیان دەبن، بەتایبەت ئەگەر ناپۆشتە (سفور) بن، ولەوەیە ئەم تێكەڵیە تووشی زینایان بكات بەپێی پلەكانی، بۆیە پێویستە ئیماندار پەنا بە خوای گەورە بگرێت وهیوای بە ئەو بێت ڕزگاری بکات لە فیتنەی ئافرەتان.
زیاتر (7)
سەحیحی مسلم (4/ 2098) (2742).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 146).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 173).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 103).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «إنَّ الدُّنْيَا حُلْوَةٌ خَضِرَةٌ، وَإنَّ الله مُسْتَخْلِفُكُمْ فِيهَا، فَيَنْظُرُ كَيْفَ تَعْمَلُونَ، فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاء، فَإنَّ أوَّلَ فِتنَةِ بَنِي إسْرَائيلَ كَانَتْ في النِّسَاءِ».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 3«إنَّ الدُّنْيَا حُلْوَةٌ خَضِرَةٌ، وَإنَّ اللهَ تَعالىٰ مُسْتَخْلِفُكُمْ فِيهَا، فَيَنْظُرُ كَيفَ تَعْمَلُونَ، فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ».
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (4)التربية الإسلامية 4«إِنَّ الدُّنْيا حُلْوَةٌ خَضِرَةٌ، وَإِنَّ الله مُسْتَخْلِفُكُمْ فيها، فَيَنْظُرُ كَيْفَ تَعْمَلُونَ، فاتَّقُوا الدُّنْيا، واتَّقُوا النِّساءَ، فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرائِيلَ كانَتْ في النِّساءِ».
- مجموعة زاد الحديث(2)1«إِنَّ الدُّنْيَا حُلْوَةٌ خَضِرَةٌ، وَإِنَّ الله مُسْتَخْلِفُكُمْ فِيهَا، فَيَنْظُرُ كَيْفَ تَعْمَلُونَ، فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ، فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ»
- مجموعة زاد الحديث(2)1«فان أوَّلَ فتنةِ بني إسرائيل كانت في النساء»