«سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات»
لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت:
گەیشتم بە سەوبان (بەندەی ئازاد كراو لەلایەن) پێغەمبەری خوداوە -صلى الله علیه وسلم-، ووتم: كردەوەیەكم پێ بڵێ ئەگەر بیكەم خوای گەورە بەهۆیەوە دەمخاتە بەهەشت؟ یان دەڵێـت -ووتم-: خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە، (سەوبان) بێدەنگ بوو. پاشان پرسیارم لێكرد، هەر بێدەنگ بوو، پاشان سێیەم جار پرسیارم لێكرد، ووتی: ئەم پرسیارەم كرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ فەرمووی: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات». مەعدان دەڵێت: پاشان گەیشتم بە ئەبو دەردائـ هەمان پرسیارم لێكرد، ئەویش وەكو سەوبان وەڵامی دامەوە.
لَقِيتُ ثَوْبَانَ مَوْلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقُلْتُ: أَخْبِرْنِي بِعَمَلٍ أَعْمَلُهُ يُدْخِلُنِي اللهُ بِهِ الْجَنَّةَ؟ أَوْ قَالَ قُلْتُ: بِأَحَبِّ الْأَعْمَالِ إِلَى اللهِ، فَسَكَتَ. ثُمَّ سَأَلْتُهُ فَسَكَتَ. ثُمَّ سَأَلْتُهُ الثَّالِثَةَ فَقَالَ: سَأَلْتُ عَنْ ذَلِكَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: «عَلَيْكَ بِكَثْرَةِ السُّجُودِ لِلَّهِ، فَإِنَّكَ لَا تَسْجُدُ لِلَّهِ سَجْدَةً، إِلَّا رَفَعَكَ اللهُ بِهَا دَرَجَةً، وَحَطَّ عَنْكَ بِهَا خَطِيئَةً» قَالَ مَعْدَانُ: ثُمَّ لَقِيتُ أَبَا الدَّرْدَاءِ فَسَأَلْتُهُ فَقَالَ لِي: مِثْلَ مَا قَالَ لِي: ثَوْبَانُ.
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ئەو كردەوەی كە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت یان پرسیاری لێكرا سەبارەت بە خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پرسیاركاری فەرموو: زۆر سوجدە ببە بۆ خوای گەورە ئەمیش بە زۆر ئەنجامدانی نوێژ، چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات.
هاندانی مسوڵمان بۆ پەرۆشبوون لەسەر ئەنجامدانی نوێژە فەرز وسونەتەكان، چونكە هەتا مسوڵمان نوێژ زیاتر ئەنجام بدات ؛ سوجدەی زیاتر دەبات وپلەی زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ڕوونكردنەوەی تێگەیشتوویی هاوەڵان وزانستیان سەبارەت بەوەی ناتوانن بگەن بە بەهەشت مەگەر بە ڕەحمەتی خوای گەورە نەبێت پاشان ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.
سوجدە بردنی نێو نوێژ لە گەورەترین هۆكارەكانە بۆ بەرزبوونەوەی پلەكان ولێخۆشبوون لە گوناهەكان.
(4/ 205).
زیاتر (10)
سەحیحی مسلم (1/ 353) (488).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين.
بهجة الناظرين.
لسليم الهلالي (1/ 188).
نزهة المتقين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 137).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (2/ 105).
شرح النووي على مسلم.
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«عَلَيْكَ بِكَثْرَةِ السُّجُودِ لِلهِ، فَإِنَّكَ لَا تَسْجُدُ لِـِلَّهِ سَجْدَةً إِلَّا رَفَعَكَ اللهُ بِهَا دَرَجَةً، وَحَطَّ عَنْكَ بِهَا خَطِيئَةً»
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالحلقيت ثوبان مولى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقلت: أخبرني بعمل أعمله يدخلني الله به الجنة؟ أو قال قلت: بأحب الأعمال إلى الله، فسكت. ثم سألته فسكت. ثم سألته الثالثة فقال: سألت عن ذلك رسول الله صلى الله عليه وسلم، فقال: “عليك بكثرة السجود ل
- محاضرات تعظيم قدر الصلاةمحاضرات في تعظيم قدر الصلاة"عَلَيْكَ بِكَثْرَةِ السُّجُودِ لِلَّهِ، فَإِنَّكَ لَا تَسْجُدُ لِلَّهِ سَجْدَةً، إِلَّا رَفَعَكَ اللهُ بِهَا دَرَجَةً، وَحَطَّ عَنْكَ بِهَا خَطِيئَةً " [41]،