زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ»
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ».
كَانَ أَكْثَرُ دُعَاءِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «اللَّهُمَّ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار نزای گشتگیری دەكرد، لەوانەش: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ». ئەم نزایە هەموو چاكەیەكی دونیا لەخۆ دەگرێت لە ڕزقی پاك وفراوان وحەڵاڵ، وهاوسەرێكی چاك، وئەو منداڵانەی چاوەكان پێیان ئۆقرە دەگرێت، وئارامی وهێمنی، وزانستی بەسوود، وكردەوەی چاك، وهاوشێوەی ئەمانە لە شتە داواكراوە خۆشەویستەكان لەلای مرۆڤ كە ڕێگەپێدراون، وچاكەی قیامەت بریتیە لە سەلامەت بوون لە سزای گۆڕ وڕۆژی لێپرسینەوە ودۆزەخ، وبردنەوەی نیعمەتی بەردەوام لە بەهەشت، ونزیكی لە پەروەردگاری میهرەبان.
سونەتە نزا گشتگیرەكان بووترێت ؛ وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
کامڵترینلە دۆعادا ئەوەیە مرۆڤ لە نزاکردندا داوای خێری دونیا وقیامەتی بکات.
زیاتر (10)
سەحیحی البخاري (8/ 83) (6389).
سەحیحی مسلم (4/ 2070) (2690).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
للبسام (7/ 578).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 463).
فتح ذي الجلال والإكرام.
لابن عثيمين (6/ 504).
سبل السلام بشرح بلوغ المرام.
للصنعاني (2/ 714).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 7«اللّهم آتنَا في الدُّنيا حسنةً، وفي الآخرة حسَنَةً، وقِنَا عذابَ النَّار».
- صلاتنا الخاشعة"رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ" ([35])
- مجموعة زاد الفقه (3)الفقه 3«ربنا آتنا في الدُّنيا حسنةً، وفي الآخرةِ حسنةً، وقنا عذابَ النارِ»
- من الأحكام الفقهية في الطهارة والصلاة والجنائز«رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» [92]؛