Skip to content

«پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من».

لە مەعقیلی کوڕی یەسارەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من».

«الْعِبَادَةُ فِي الْهَرْجِ كَهِجْرَةٍ إِلَيَّ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی خەڵكی دەكات بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودەستگرتن پێیانەوە؛ لەكاتی فیتنە وكوشتن وپشێوی وپاشاگەردانی، وپاداشتی ئەم دەستگرتنە بە بەندایەتی کردنەوە وەكو كۆچكردنە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خەڵكی لەو كاتانەدا بێ ئاگان لە پەرستنەكان، وسەرقاڵن بە شتی ترەوە، وتەنها خەڵكانێكی كەم خۆیان بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكەنەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هاندان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وگەڕانەوە بۆ لای الله لە ڕۆژگاری فیتنەدا؛ بۆئەوەى خۆی بپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوە وشەڕ وخراپە.

ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلە وپایەى پەرستن لە کاتی فیتنە وبێ ئاگایی خەڵكیدا.

پێویستە مسوڵمان دوور بكەوێتەوە لە شوێنی فیتنە وبێ ئاگایی.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی مسلم (4/ 2268) (2948).

كشف المشكل من حديث الصحيحين (2/ 42).

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (45/ 5).

بهجة الناظرين (2/ 455).

نزهة المتقين (ص942).