Skip to content

«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».

لە ئەبی قەتادەی سەلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».

«إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ أَنْ يَجْلِسَ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە كە هەركەسێك چووە نێو مزگەوتەوە ؛ لە هەركاتێك و بۆ هەرمەبەستێك بێت، دەبێت دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئەوەی دابنیشێت وئەمیش پێی دەووترێت دوو ڕكاتی (تەحیەت ئەلمەسجید:تحیة المسجد:سڵاوكردن لە مزگەوت).

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئەنجامدانی دوو ڕكات سونەتە ؛ لەكاتی چوونە نێو مزگەوت وپێش دانیشتن، پێی دەووترێت: دوو ڕكاتی (تەحیەت ئەلمەسجید:تحیة المسجد).

ئەم فەرمانە لەسەر ئەو کەسەیە كە دەیەوێت دابنیشێت لە نێو مزگەوتدا، بۆیە هەرکەسێک بچێتە نێو مزگەوتەوە ودەربچێت ودانەنیشتێت ؛ فەرمانەکە نایگرێتەوە.

ئەگەر نوێژخوێن بچێتە نێو مزگەوتەوە وخەڵكی لەنوێژی بەكۆمەڵدا بن، وئەویش لەگەڵیان بچێتە نێو ڕیزەوە ؛ ئەمە شوێنی ئەو دوو ڕكاتە دەگرێتەوە وپێویست ناكات ئەنجامی بداتەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (1/ 96) (444).

سەحیحی مسلم (1/ 495) (714).

المفهم لما أشكل من تلخيص كتاب مسلم (2/ 352).

فتح الباري لابن رجب (3/ 274).

التوضيح (5/524).

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (15/ 287).