«هەر بەندەیەک کە خوای گەورە بیکاتە دەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە، وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵی کردبێت لە ژێر دەستەکانی؛ ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات».
لە مەعقیلی کوڕی یەساری موزەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«هەر بەندەیەک کە خوای گەورە بیکاتە دەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە، وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵی کردبێت لە ژێر دەستەکانی؛ ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات».
«مَا مِنْ عَبْدٍ يَسْتَرْعِيهِ اللهُ رَعِيَّةً، يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ، إِلَّا حَرَّمَ اللهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەریەکێک خواى گەورە کردبێتی بە فەرمانڕەوا یان بەرپرسیار لەسەر خەڵکی، ئەگەر بەرپرسیارێتیەکە گشتی بێت وەکو ئەمیر، یان تایبەت بێت وەکو پیاو یان ئافرەت لەماڵی خۆیدا، ولەم بەرپرسیارێتیە کەمتەرخەمی بکات، وفێڵیان لێبکات وئامۆژگاریان نەکات، ومافە ئاینی ودونیاییەکانیان پشتگوێ بخات وبەفیرۆی بدات، ئەوا شایستەى ئەم سزا توندەیە لەڕۆژی قیامەتدا.
...:
ئەم فەرموودەیە تەنها تایبەت نیە بە پێشەوای گەورە وجێگرەکانی، بەڵکو گشتییە هەموو کەسێک دەگرێتەوە کە سەرپەرشتیار وبەرپرسیارە لە سەر کۆمەڵێک کەس کە لە ژێر دەستی ئەودان وەکو: باوک ومامۆستا وجگە لەوانە.
واجبە لەسەر هەرکەسێک کرا بە بەرپرسیار لەسەر کاروباری مسوڵمانان ؛ ئامۆژگاریان بکات، وکۆشش بکات لەجێبەجێکردنی بەرپرسیاریەتیەکە بەچاکترین شێوە، ودەبێت ئاگاداربێت لە خیانەت کردن.
گەورەیی بەرپرسیاریەتی لەسەر ئەستۆی ئەو کەسەی دەکرێت بە بەرپرسیار وفەرماندار جا گشتی یان تایبەت، گەورە یان بچووک بێت.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (9/ 64) (7150).
سەحیحی مسلم (1/ 125) (142).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 706).
فيض القدير شرح الجامع الصغير.
للمناوي (5/ 488).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 543).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
2 کتێبەکانزیاتر (2)
- الخطب المنبريةموسوعة الخطب المنبرية (القسم الثالث)«مَا مِنْ عَبْدٍ يَسْتَرْعِيهِ اللَّهُ رَعِيَّةً، يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ، إِلَّا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ»
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 3«ما مِنْ عَبْدٍ يَستَرعِيهِ اللهُ رعِيَّةً، يَمُوتُ يَومَ يَمُوتُ وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ، إلَّا حَرَّمَ اللهُ عَلَيهِ الجَنَّةَ».