Skip to content

«ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت : گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو :

«ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».

«مَنْ لَقِيَ اللهَ لَا يُشْرِكُ بِهِ شَيْئًا دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ لَقِيَهُ يُشْرِكُ بِهِ دَخَلَ النَّارَ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لەم فەرموودەدا کە ئەو کەسەی بمرێت وهیچ هاوبەشێکی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدابێت ئەوا ئەم کەسە دەچێتە بەهەشتەوە، ئەگەر لەدوای سزادانیشی بێت لەسەر تاوانەکانی، ئەگەر کەسێک بمرێت لە سەر هاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان بێت ؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ وپلەوپایەى تەوحید -یەک خوا پەرستی-، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە مانەوەی هەتاهەتایی لە دۆزەخدا.

نزیکی بەهەشت ودۆزەخ لە بەندە وهیچ لە بەینیانا نییە جگە لە مردنەبێت.

هۆشداری وئاگادارکردنەوە لە شیرک (زۆر وکەمی)؛ چونکە ڕزگاربوون لەدۆزەخ بە دووربوونە لێی.

پەند لە حاڵی بەندەکان وکردەوەکانیان بە پێی کۆتا کردەوەکانیانە.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی مسلم (1/ 94) (93).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

لصالح الفوزان (ص49).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

لمحمد القرعاوي (ص60).