Skip to content

«ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا

لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا (ڕوپامایی)، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك خەڵكی لەسەر كردەوەكانیان پاداشت دەدرێنەوە ؛ خوای گەورە -عز وجل- پێیان دەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی ڕیابازیتان بۆیان دەكرد لە دونیادا، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەستدەكەوێت لەلای ئەوان؟».

«إِنَّ أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمُ الشِّرْكُ الْأَصْغَرُ» قَالُوا: وَمَا الشِّرْكُ الْأَصْغَرُ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «الرِّيَاءُ، يَقُولُ اللهُ عز وجل لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِذَا جُزِيَ النَّاسُ بِأَعْمَالِهِمْ: اذْهَبُوا إِلَى الَّذِينَ كُنْتُمْ تُرَاؤُونَ فِي الدُّنْيَا، فَانْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ عِنْدَهُمْ جَزَاءً؟».

(أحمد) گێڕاویەتەوە
حديث حسن
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەو شتەی زۆر دەترسێت ئومەتەكەی تووشی ببن: شیركی بچووكە ئەمیش بریتیە لە ڕیا -ڕوپامایی-؛ پێناسەكەی ئەوەیە كەسێك كردەوەی چاك دەكات بۆئەوەی خەڵكی بیبینن. پاشان باسی سزای ڕیابازەكانی كرد لە ڕۆژی قیامەتدا، پێیان دەووترێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی كردەوەتان بۆیان دەكرد، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەدەنەوە لەسەر ئەو كردەوانە؟!

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

واجبێتی دڵسۆزبوون لە كردەوە بۆ خوای گەورە -عز وجل-، وئاگاداربوون لە ڕیا.

بەزەیی وسۆز وگرنگیدانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بە ئومەتەکەی، و بەپەرۆشی لەسەر ئەوەی کە ڕێنموێنی وئامۆژگارییان بکات.

ئەگەر ئەمە ترسی بێت -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر هاوەڵان ؛ لەكاتێكدا ئەوان گەورەی پیاوچاكانن، ترس لەسەر ئەوانەی لەپاش هاوەڵان دێن ؛ زیاترە.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

موسنەدی أحمد (39/ 39) (23630).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

لمحمد القرعاوي (ص57).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

لصالح الفوزان (ص45).