Skip to content

«جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان».

«لاَ تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ، وَلاَ نَصِيفَهُ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە جوێندان بە هاوەڵان، بەتایبەتی ئەوانەی زووتر كۆچیان كرد -لە موهاجیرەكان- وهەروەها پشتیوانان -ئەنساڕەكان-، وفەرمووی: ئەگەر كەسێك لە نێو خەڵكی هێندەی شاخی ئوحود ئاڵتون بكات بە خێر ئەوا ناگات بە پاداشتی چنگێك خواردن یان نیوەی لە بەخشینی ئەوان؛ ئەمیش بەهۆی زۆر دڵسۆزی وزۆر ڕاستگۆیی لە نیەتیاندا، هەروەها بەخشین وجەنگاوەرییان پێش فەتح وڕزگاركردنی مەككە بوو ؛ كە لەپێش ئەم كاتە زیاتر پێویست بوو.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

جوێندان بە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- حەرامە، ولە تاوانە گەورەکانە.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (5/ 8) (3673).

سەحیحی مسلم (4/ 1967) (2540).

عمدة القاري شرح صحيح البخاري.

لبدر الدين العيني (16/ 187).

المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج.

للنووي (16/ 93).

الإفصاح عن معاني الصحاح.

ليحيى بن هبيرة (8/ 70).

نزهة النظر في توضيح نخبة الفكر في مصطلح أهل الأثر.

لأحمد بن حجر العسقلاني (ص111).