«ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت، وبەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت».
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسانێکی نزیک وخزمم هەیە، وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنم بەڵام ئەوان دەیپچڕێنن، وبەرامبەریان چاکم بەڵام ئەوان بەرامبەر من خراپن، ولە سەریان ئارام دەگرم وئەوان خراپە دەکەن بەرامبەرم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت، وبەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت».
أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ إِنَّ لِي قَرَابَةً أَصِلُهُمْ وَيَقْطَعُونِي، وَأُحْسِنُ إِلَيْهِمْ وَيُسِيئُونَ إِلَيَّ، وَأَحْلُمُ عَنْهُمْ وَيَجْهَلُونَ عَلَيَّ، فَقَالَ: «لَئِنْ كُنْتَ كَمَا قُلْتَ، فَكَأَنَّمَا تُسِفُّهُمُ الْمَلَّ وَلَا يَزَالُ مَعَكَ مِنَ اللهِ ظَهِيرٌ عَلَيْهِمْ مَا دُمْتَ عَلَى ذَلِكَ».
پیاوێك سكاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی ئەو بە جوانی مامەڵە دەكات لەگەڵ چەند خزم وكەسێكی نزیكی بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوەن؛ سەردانیان دەكات ودەچێت بۆ لایان بەڵام ئەوان پەیوەندی دەپچڕێنن، وچاكەكار و وەفادارە بەرامبەریان بە پێچەوانەوە ئەوان خراپەكارن وبەرامبەری وشكن وستەمی لێدەكەن، وئارامگرە لەسەریان ولێیان دەبوورێت بەڵام ئەوان دەرهەقی نەفامی دەكەن بە قسە وكردەوە، ئایا بەردەوام بێت لەسەر سەردانی كردنیان لەگەڵ ئەوەی باسكرا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر بەو شێوەیە بیت كە باست كرد ئەوا تۆ سەرشۆڕ وڕسوایان دەكەیت لە نەفسی خۆیاندا، وەكو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت؛ بەهۆی زۆری چاكەكانت وخراپی وناشیرینی كردەوەكانیان، بەردەوام لەلایەن الله وە یارمەتیدەرت هەیە بەرامبەریان، وبەرگریت لێدەكات لەئاست ئازاریان ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لەسەر چاكەكاریت لەگەڵیان بەو شێوەی باست كرد، وئەوان بەردەوام بن لەسەر خراپەكاریان بەرامبەرت.
چاکەکردن بەرامبەر خراپەى خەڵکی هۆکاری ئەوەیە خراپەکار بگەڕێتەوە بۆ سەر حەق وڕاستی، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ﴾ واتە: ﴿بەچاکترین شێوە وەڵامی (خراپە) بدەرەوە ئەوسا کەسێك کە لەنێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی ھەیە وەك دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی لێ دێت (ئەمەش دەرەنجامی ڕەوشتی بەرز وکار وکردەوەی جوانە)﴾.
جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خواى گەورە ئەگەرچیش بەندە تووشی ئازار بێت؛ هۆکارە بۆئەوەى خواى گەورە یارمەتی بەندەی ئیماندار بدات.
پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی ئازار وسزایە لە دونیادا، وتاوان ولێپرسیەوەیە لە ڕۆژی قیامەتدا.
پێویستە مسوڵمان بەهیوای پاداشت بێت لەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان، ونابێت ئازاردانی خەڵكی ودەنگ دابڕانیان ببێتە هۆی ئەوەى بەندەیش وەكو ئەوان دووربکەوێتەوە لە هەڵسوکەوت ومامەڵە شیرین وجوانەکان.
ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بەتەواوی دەگەیەنێت ئەو كەسە نییە سەردانی دەكات بەرامبەر بە سەردانی، بەڵكو ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بەتەواوی دەگەیەنێت ئەو كەسەیە كە خزمەكەی سەردانی نەكات؛ ئەو هەر سەردانی دەكات.
زیاتر (9)
سەحیحی مسلم (4/ 1982) (2558).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (9/ 220).
بهجة الناظرين.
لسليم الهلالي (1/ 698).
نزهة المتقين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 539).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (3/ 188).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالحوعن أبي هريرة رضي الله عنه أن رجلا قال: يا رسول الله إن لي قرابة أصلهم ويقطعوني، وأحسن إليهم ويسيئون إلي، وأحلم عنهم ويجهلون علي، فقال: “لئن كنت كما قلت، فكأنما تسفهم الملّ ولا يزال معك من الله ظهير عليهم ما دمت على ذلك”.
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«لَئِنْ كُنْتَ كَمَا قُلْتَ، فَكَأَنَّمَا تُسِفُّهُم المَلَّ، وَلا يَزالُ مَعَكَ مِنَ الله ظهِيرٌ عَلَيْهِمْ مَا دُمْتَ عَلىٰ ذَلِكَ».
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (1)، والسيرة النبوبة (1)، والعقيدة (1)، والفقه (1)التربية الأسلامية 1« أن رجلًا قال: يا رسُول الله، إِنّ لِي قرابةً أصِلُهُمْ ويقْطعُونِي، وأُحْسِنُ إِليْهِمْ ويُسِيئُون إِليّ، وأحْلُمُ عنْهُمْ ويجْهلُون عليّ، فقال:«لئِنْ كُنْت كما قُلْت، فكأنّما تُسِفُّهُمُ الْملّ، ولا يزالُ معك مِن الله ظهِيرٌ عليْهِمْ ما
- نبراس طالب (1)1«لَئِنْ كُنْتَ كَمَا قُلْتَ، فَكَأَنَّمَا تُسِفُّهُمُ الْمَلَّ([9]) ، وَلَا يَزَالُ مَعَكَ مِنَ اللهِ ظَهِيرٌ عَلَيْهِمْ مَا دُمْتَ عَلَى ذَلِكَ»