Skip to content

«ئەوەی بەڕاستگۆیی داوای شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان، ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت».

لە سەهلی کوڕی حونەیفەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«ئەوەی بەڕاستگۆیی داوای شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان، ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت».

«مَنْ سَأَلَ اللهَ الشَّهَادَةَ بِصِدْقٍ بَلَّغَهُ اللهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ، وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت هەركەسێك داوای شەهیدبوون وكوشتن بكات لە پێناو الله، ولەمەدا ڕاستگۆ ودڵسۆز بێت لە نیەتیدا بۆ خوای گەورە، ئەوا پەروەردگار پلەی شەهیدەكانی پێدەبەخشێت بەهۆی ڕاستگۆیی نیەتی ئەگەرچیش لەسەر جێگاكەی بمرێت بەبێ ئەوەی جیهادی بكرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕاستگۆیی نیەت لەگەڵ ئەنجامدانی ئەوەی لەتوانادایە ؛ هۆکارە بۆ گەیشتن بە مەبەست (پاداشت وەرگرتن)، ئەگەرچیش نەتوانێت کردەوە چاکەکە ئەنجام بدات.

هاندان بۆ جیهاد كردن وداواكردنی پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە -عز وجل-.

ڕێزلێنانی خواى گەورە لە ئەم ئومەتە، بە ئەنجامدانى هەندێکی کەم لە پەرستنەکان -کردەوە چاکەکان-؛ پلە بەرزەکانیان پێدەبەخشێت لە بەهەشتدا.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی مسلم (3/ 1517) (1909).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 123).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 87).