Skip to content

باشترین وخێرترینتان ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە».

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کەسێکی جوێندەر و جوێن فرۆش نەبوو، ودەیفەرموو: «باشترین وخێرترینتان ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە».

لَمْ يَكُنِ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَاحِشًا وَلَا مُتَفَحِّشًا، وَكَانَ يَقُولُ: «إِنَّ مِنْ خِيَارِكُمْ أَحْسَنَكُمْ أَخْلَاقًا».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

قسە وکردەوەى ناپەسەند وناشیرین لە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبوو نە بە ئەنقەست ونە بە هیچ شێوەیەکی تر، ئەو خاوەن ڕەوشتێکی باڵا بوو -صلى اللە علیە وسلم-. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: باشترینتان ئەوانەن جوانترین ڕەوشتیان هەیە، ئەمیش بە چاکەکاری، وڕووخۆشی، وئازار نەدان وئارامگرتن لەسەر ئازاردان، وتێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکی بەڕەوشتی جوان.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دەبێت ئیماندار دوور بێت لە قسەی خراپ وکردەوەی ناشیرین.

کامڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕەوشت جوانیدا، چونکە هەردەم کردەوەی چاکی ئەنجامداوە وبەردەوام قسەی جوانی وتووە.

ڕەوشت جوانی گۆڕەپانە بۆ کێبڕکێی ئیمانداران بۆیە ئەوەی لە پێشەوە بێت ئەوا باشترین ئیماندارە وتەواوترین وکامڵترین ئیمانی هەیە.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (4/ 189) (3559).

سەحیحی مسلم (4/ 1810) (2321).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 672).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص410).