«ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات».
لە ئەبی زوهەیر عومارەی کوڕی ڕوئەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات».
«لَنْ يَلِجَ النَّارَ أَحَدٌ صَلَّى قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا»
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە، وبە تایبەت باسی ئەم دوو نوێژەی كرد چونكە لە قورسترین نوێژەكانن، نوێژی بەیانی: لەكاتی ئەوپەڕی چێژوەرگرتنە لە خەوی شەو، ونوێژی عەسر: لەكاتی سەرقاڵبوونە بە كاری ڕۆژ وبازرگانی كردن، بۆیە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەم نوێژانە لەگەڵ بوونی ناڕەحەتی؛ ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر نوێژەكانی تر.
فەزڵی هەردوو نوێژی بەیانی وعەسر، بۆیە دەبێت مسوڵمان بەردەوام بێت لە ئەنجامدانیان.
هەرکەسێک ئەم نوێژانە ئەنجامبدات ئەوا زۆر جار نەفسی تەمەڵی وڕیای تێدا نابێت وپەرستنی خۆشدەوێت.
زیاتر (1)
سەحیحی مسلم (1/ 440) (634).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- الأربعون في تعظيم قدر الصلاةالأربعون في تعظيم قدر الصلاة «لَنْ يَلِـــجَ ([18])النَّارَ أَحَـــدٌ صَــلَّى قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ، وَقَبْلَ غُرُوبِهَـا».
- الخطب المنبريةموسوعة الخطب المنبرية (القسم الثالث)«لَنْ يَلِجَ النَّارَ أَحَدٌ صَلَّى قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا».
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“لن يَلِجَ النارَ أحدٌ صلى قبل طلوع الشمس، وقبل غروبها”
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 5«لَنْ يَلجَ النَّارَ أَحَدٌ صلَّىٰ قَبْلَ طُلوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا» يَعْني الفَجْرَ وَالعَصْرَ.