Skip to content

«ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات».

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات».

«رَحِمَ اللهُ رَجُلًا سَمْحًا إِذَا بَاعَ، وَإِذَا اشْتَرَى، وَإِذَا اقْتَضَى».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای ڕەحمەتی کردووە بۆ هەرکەسێک ئاسان وبەخشندە وسەخی بێت لەکاتی فرۆشتندا؛ بۆیە توند نابێت لەسەر کڕیار لە نرخدا وبە ڕەوشتی جوان مامەڵەى لەگەڵ دەکات، ئاسان وسەخی وبەخشندەیە ئەگەر بکڕێت؛ بۆیە شتومەکەکە بە بێ بەها سەیر ناکات ونرخەکەى کەم ناکاتەوە، ئاسان وبەخشندە وسەخیە ئەگەر داواى قەرزەکەى بکات؛ بۆیە توند نابێت لەسەر هەژار، بەڵکو بە نەرمونیانی داواى قەزرەکەى دەکات، وئەوەى نیەتی ماوەی زیاتری پێ دەدات یان قەرزەکەى لەسەر کەم دەکاتەوە وخێرترین ئەوەیە لێی خۆش بێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

لە مەبەستەکانى شەریعەت پاراستنی ئەو شتانەى دەبێـتە هۆی چاککردنی پەیوەندی نێوان خەڵکی.

هاندان بۆ پەیڕەوکردنی ڕەوشتە بەرزەکان لە مامەڵەکردنەکان لەنێوان خەڵکی لە کڕین وفرۆشتن وهتد.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (3/ 57) (2076).

نزهة المتقين (2/ 944).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (16/ 386).

منار القاري.

لحمزة محمد قاسم (3/ 258).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 405).