«ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بەهۆیانەوە دامێنی (ئافرەتێکی) پێ حەڵاڵ دەبێت بۆتان».
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بەهۆیانەوە دامێنی (ئافرەتێکی) پێ حەڵاڵ دەبێت بۆتان».
«أَحَقُّ الشُّرُوطِ أَنْ تُوفُوا بِهِ مَا اسْتَحْلَلْتُمْ بِهِ الْفُرُوجَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە هۆکارن بۆ چێژ وەرگرتن لە ئافرەت، ئەوانیش مەرجە ڕێگەپێدراوەکانن کە ئافرەت داوایان دەکات لەکاتی گرێبەستی هاوسەرگیری.
...:
واجبێتی جێبەجێکردنی مەرجەکان کە هاوسەرەکان پابەندن پێوەى بەرامبەر ئەوی تر، مەگەر مەرجێک حەرامێک حەڵاڵ بکات یان حەڵاڵێک حەرام بکات.
جێبەجێکردنی مەرجەکانى هاوسەرگیری زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە بەبەراورد لەگەڵ بابەتەکانى تر ؛ چونکە بەرامبەر حەڵاڵکردنی دامێنە.
مەزنی بابەتی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا، چونکە جەختی کردووەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی مەرجەکانى.
زیاتر (6)
سەحیحی البخاري (3/ 190) (2721).
سەحیحی مسلم (2/ 1035) (1418).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (2/ 63).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
لعبد الله البسام (ص573).