«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما، یان صاعێک لە جۆ، لەسەر ئازاد وبەندە، ونێر ومێ، وبچووك وگەورە لە مسوڵمانان، وفەرمانیكرد پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن دەبێت؛ (زەکاتى سەرفیترە) دەربکرێت».
فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، عَلَى العَبْدِ وَالحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ مِنَ المُسْلِمِينَ، وَأَمَرَ بِهَا أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاَةِ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەكاتی سەرفیترەی واجب كردووە لە پاش تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش هێندەی كێشی صاعێكە (كە چوار مشت دەكات). المد: بریتیە لە پڕ بە هەردوو دەستی پیاوێكی مامناوەند كاتێك دەستەكانی پێكەوە دەلكێنێت، زەكاتی سەرفیترە لە خورما یان دانەوێڵە یان لە خواردنەكانی تر دەردەکرێت، لەسەر هەموو مسوڵمانێكە دەری بکات؛ ئازاد وبەندە ونێر ومێ وبچووك وگەورە، زەكاتی سەرفیترە واجبە لەسەر ئەوانەی خواردنی شەو وڕۆژێكیان هەیە، دەریدەكات بۆ خۆی و لەجیاتی ئەوانەی مەسرەفیان دەکێشێت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی دەربكرێت لە پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن.
زەكاتی سەرفیترە لە ڕەمەزاندا واجبە دەربكرێت لەجیاتی بچووك وگەورە، وئازاد وبەندە، وفەرمانكردن بە دەركردنی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار -وەلی- وگەورە دەكرێت، وپیاو دەریدەكات بۆ خۆی و لەجیاتی خێزان ومنداڵەكانی وئەوانەی خەرجیان لەسەری واجبە.
دەرکردنی زەکاتی سەرفیترە لەجیاتی منداڵی نێو سک؛ واجب نییە، بەڵکو کارێکی باش وپەسەندە.
ڕوونکردنەوەى جۆری ئەو خواردنانەى کە زەکاتى سەرفیترەیان لێ دەردەکرێت، وبریتین لە خواردنی ئاسایی وباوی خەڵكی.
واجبێتی دەرکردنی زەکاتی سەرفیترە لە پێش نوێژی جەژن، وباشتر وایە لە بەیانی ڕۆژی جەژندا بێت، ودەركردنی لەپێش جەژن بە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ؛ ڕێگەپێدراوە.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (2/ 130) (1503).
سەحیحی مسلم (2/ 679) (986).
تيسير العلام.
لعبد الله البسام (ص309).
تنبيه الأفهام شرح عمدة الإحكام.
لابن عثيمين (3/ 406).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (1/ 249).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- أسئلة وأجوبة عن شهر رمضان للصغار، ولا يستغني عنها الكبار«فَرَضَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم زَكَاةَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، عَلَى الْعَبْدِ وَالْحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالْأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالْكَبِيرِ مِنَ الْمُسْلِمِينَ»
- المختصر في أحكام زكاة الفطر وصلاة العيد(فَرَضَ رَسُولُ اللهِ ﷺ زَكَاةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرِ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى العَبْدِ وَالحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالْأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ مِنَ المُسْلِمِينَ)
- المناهج التعليمية - الصف السادسالمناهج الدراسية - الفقه - الصف السادس «فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ زَكَاةَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، عَلَى الْعَبْدِ وَالْحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالْأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالْكَبِيرِ مِنَ الْمُسْلِمِينَ»[13].
- مجموعة زاد الفقه (2)الفقه للمستوى الثاني ( مجموعة زاد )«فرض رسول اﷲ صلى الله عليه وسلم صدقة الفطر من رمضان صاعًا من تمر، أو صاعًا من شعير، على العبد والحر، والذكر والأنثى، والصغير والكبير من المسلمين».
- مشروع المنهج التعليميمادة الفقه مستوى 3«فَرَضَ رسول الله صلى الله عليه وسلم زَكَاةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى العَبْدِ وَالحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ مِنَ المُسْلِمِينَ، وَأَمَرَ بِهَا أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ ا