Skip to content

«نوێژ دروست نیە ؛ کاتێک خواردن ئامادەبێت، یان کاتێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:

«نوێژ دروست نیە ؛ کاتێک خواردن ئامادەبێت، یان کاتێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».

«لَا صَلَاةَ بِحَضْرَةِ الطَّعَامِ، وَلَا هُوَ يُدَافِعُهُ الْأَخْبَثَانِ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا خواردن ئامادەیە ونوێژخوێن دڵی لەلایەتی و بەپەرۆشیەتی ؛ بەهۆی برسێتیەوە. وهەروەها نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا تەنگاوە، چونكە نوێژخوێن بیری لەلای چۆنیەتی خۆ دەربازكردنە لەم ناڕەحەتیە ؛ بۆیە بەڕێكی نوێژەكەی ئەنجام نادات.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دەبێت نوێژ خوێن پێش ئەوەی دەست بەنوێژەكەی بكات ؛ هەموو شتێك لەخۆی دوور بخاتەوە كە دەبێتە هۆی سەرقاڵبوونی.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی مسلم (1/ 393) (560).

شرح النووي على مسلم (5/ 46).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

للبسام (ص96).

تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.

لابن عثيمين (1/ 123).