پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە»
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.
أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ السَّاعَةِ، فَقَالَ: مَتَى السَّاعَةُ؟ قَالَ: «وَمَاذَا أَعْدَدْتَ لَهَا». قَالَ: لاَ شَيْءَ، إِلَّا أَنِّي أُحِبُّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: «أَنْتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ». قَالَ أَنَسٌ: فَمَا فَرِحْنَا بِشَيْءٍ، فَرِحْنَا بِقَوْلِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَنْتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ» قَالَ أَنَسٌ: فَأَنَا أُحِبُّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَبَا بَكْرٍ، وَعُمَرَ، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ مَعَهُمْ بِحُبِّي إِيَّاهُمْ، وَإِنْ لَمْ أَعْمَلْ بِمِثْلِ أَعْمَالِهِمْ.
پیاوێكی دەشتەكی -ئەعرابی- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە كاتی ڕوودانی قیامەت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا چی كردەوەیەكی چاكت بۆ ئامادە كردووە؟ پرسیاركار ووتی: كردەوەی زۆرم نییە بەڵام من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت، وهیچ شتێكی تری باس نەكرد لەو پەرستنانەی بە دڵ ولاشە وسامان ئەنجام دەدرێن؛ چونكە هەموویان لقێكن لەو خۆشەویستیە و لەسەری دامەزراون، وخۆشەویستی ڕاستەقینە هاندەرە بۆ كۆششكردن لە ئەنجامدانی كردەوەی چاكدا. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تۆ لە بەهەشتدایت لەگەڵ ئەوانەی خۆشت دەوێن. بۆیە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر دڵخۆشبوون بەم موژدەیە. پاشان ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە ئەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەری خۆشدەوێت، وبە هیوای ئەوەیە لەگەڵ ئەوان بێت، ئەگەرچیش كردەوەی وەكو كردەوەی ئەوان نابێت.
دانایی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە وەڵامدانەوەی پرسیارکاردا؛ چونکە ڕێنیشاندەری بوو بۆ ئەو شتەى گرنگە بۆی وڕزگاری دەکات، ئەمیش بریتیە لە: خۆ ئامادەکردن بۆ قیامەت بەوەى سوودی هەیە وئەنجامدانی کردەوەى چاک.
خواى گەورە زانینی کاتی قیامەتی شاردووەتەوە لە بەندەکانى؛ بۆئەوەى مرۆڤ بەردەوام ئامادە بێت بۆ گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگاری.
فەزڵ وگەورەیی خۆشویستنی پەروەردگار وپێغەمبەرەكەی وچاكەكاران لە ئیمانداران، وهۆشداریدان لە خۆشویستنی موشریكەكان.
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن. مەبەست یەكسان بوونیان نییە لە پلە وپایەدا، بەڵكو مەبەست ئەوەیە هەموویان لە بەهەشتدان ؛ وهەریەكێكیان دەتوانێ ئەوی تر ببینێت ئەگەرچیش پلەوپایەیان لەیەكەوە دوور بێت.
ئاراستە كردنی مسوڵمان بۆ خۆسەرقاڵكردن بە ئەو شتەی چاكترە وبەسوودترە بۆی، و وازهێنان لە پرسیاركردن سەبارەت بە ئەو شتانەی كە سوودی نییە.
زیاتر (10)
سەحیحی البخاري (5/ 12) (3688).
سەحیحی مسلم (4/ 2032) (2639).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 435).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (6/ 177).
المعجم الأوسط.
للطبراني (1/ 131).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 342).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالحعن أنس رضي الله عنه أن رجلا سأل النبي صلى الله عليه وسلم عن الساعة، فقال: متى الساعة؟ قال: “وماذا أعددت لها”. قال: لا شيء، إلا أني أحب الله ورسوله صلى الله عليه وسلم، فقال: “أنت مع من أحببت”.
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالحقال أنس: “فأنا أحب النبي صلى الله عليه وسلم وأبا بكر وعمر وأرجو أن أكون معهم بحبي إياهم، وإن لم أعمل بمثل أعمالهم”.
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«أَنْتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ».
- مجموعة زاد الحديث (1)الحديث 1عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه، أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم عَنِ السَّاعَةِ، فَقَالَ: مَتَى السَّاعَةُ؟ قَالَ: «وَمَاذَا أَعْدَدْتَ لَهَا». قَالَ: لاَ شَيْءَ، إِلَّا أَنِّي أُحِبُّ الله وَرَسُولَهُ صلى الله عليه وسلم، فَقَا
- مجموعة زاد الحديث (1)الحديث 1«أَنتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ»