Skip to content

«ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (مەبەستی دونیایە)». ^[ (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک لە ئەو زاتە دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە ]

«لَأَنْ أَقُولَ: سُبْحَانَ اللهِ، وَالْحَمْدُ لِلهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَاللهُ أَكْبَرُ، أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا طَلَعَتْ عَلَيْهِ الشَّمْسُ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە یادی خواى گەورە -سبحانە وتعالى- بەم وشە مەزنانە خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە، ئەم وشانەش: (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو عەیب وکەموکورتیەک لە ئەو زاتە دوورە. (الحمد لله) واتا: سوپاس وستایشکردنی الله بە سیفەتەکانى کامڵبوون لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانى. (لا اله الا الله) واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله. (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە وشکۆدارترە.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئامۆژگاری بۆ یادکردنی خواى گەورە، خۆشەویستترە لەلای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (دونیا).

ئامۆژگاری بۆ زۆر یادکردنی خواى گەورە، چونکە فەزڵ‌وپاداشتی زۆری لەسەرە.

شتومەک وماڵی دونیا شتێکی کەمە، وشەهوەت وئارەزووەکانی ناوی تیادەچێت ونامێنێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی مسلم (4/ 2072) (2695).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 496).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 485).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخِن وغيره (2/ 970).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل المبارك (ص772).