Skip to content

«خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وخەڵکی فێری قورئان دەکەن».

لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وخەڵکی فێری قورئان دەکەن».

«خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە باشترین مسوڵمان وبەرزترینیان لەپلەوپایەدا ئەوەیانە: کە قورئان فێر دەبێت ؛ لە خوێندنەوەى -تەرتیلی- وتەفسیری و لەبەرکردنی وتێگەیشتنی، وهەروەها ئەو زانستەى هەیەتی کردەوەى پێدەکات وفێری خەڵکی تری دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕوونکردنەوەى پلەوپایە ومەزنی قورئان، وباشترین قسەیە ؛ چونکە قسەی خواى گەورەیە.

خێرترین وباشترین فێرخوازەکان ئەوانەن کە خەڵکى تریش فێر دەکەن ؛ نەک ئەوانەى تەنها سوودیان بۆ خۆیان هەیە.

فێربوون وفێرکردنی قورئان ؛ خوێندنەوە -تیلاوە- ومانا وحوکمەکانیش دەگرێتەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی البخاري (6/ 192) (5027).

فتح الباري شرح صحيح البخاري.

لابن حجر العسقلاني (1/ 374).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 226).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخن وغيره (1/ 740).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (4/ 638).