«هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
«مَنْ حَفِظَ عَشْرَ آيَاتٍ مِنْ أَوَّلِ سُورَةِ الكَهْفِ، عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ». وفي رواية: «مِنْ آخِرِ سُورَةِ الكَهْف».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك دە ئایەت لە سەرەتای سورەتی -الكهف- لەبەر بكات ئەوا دەپارێزرێت لە فیتنە وتاقیكردنەوەی مەسیحی دەجال؛ كە لە كۆتایی دونیادا دەردەچێت وبانگەشەی خودایەتی دەكات، وفیتنە وتاقیكردنەوەی دەجال گەورەترین فیتنەیە لەسەر زەویدا لەو كاتەوەی خودا ئادەمی خوڵقاندووە هەتاوەكو بەرپابوونی قیامەت؛ چونكە خوای گەورە -عز وجل- هەندێك توانای سەر سوڕهێنەری پێداوە كە دەبێتە هۆی فیتنە بۆ ئەو كەسەی شوێنی دەكەوێت، لەبەركردنی ئەم ئایەتانە دەبێتە هۆی پاراستن چونكە سەرەتای سورەتی -الكهف- چەندەها باس وبەڵگەی سەرسوڕهێنەری تێدایە كە گەورەترن لەو شتانەی كە دەجال بەهۆیانەوە خەڵكی تووشی فیتنە دەكات، بۆیە هەركەسێك تێڕامان بكات بۆ ئەو ئایەتانە؛ ئەوا تووشی فیتنە نابێت بەهۆی دەجالەوە. ولە گێڕانەوەیەكی تردا هاتووە: ئەوەی دە ئایەت (لەبەر بكات) لە كۆتایی سورەتەكە، (لەو ئایەتەوە) كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أفحسب الذين كفروا أن يتخذوا...﴾.
ڕوونکردنەوەى فەزڵی سورەتی -الکهف-، و لەبەرکردنی دە ئایەتی سەرەتای یان کۆتایی ئەم سورەتە هۆکاری پاراستنی بەندەن لە فیتنە وتاقیکردنەوەى مەسیحی دەجال.
هەواڵدان سەبارەت بە بابەتی دەجال، وڕوونكردنەوەی ئەو شتانەى دەبنە هۆی پاراستن لە فیتنەی دەجال.
هاندان بۆ لەبەركردنی سورەتی -الكهف- بە كامڵی، ئەگەر نەیتوانی؛ ئەوا با دە ئایەتی سەرەتا وكۆتا لەبەر بكات.
قورتوبی سەبارەت بە هۆكاری (لەبەركردنی ئایەتەكانی ئەم سورەتە بەتایبەتی بۆ پاراستن لە فیتنەی دەجال) دەڵێت: چونكە چیرۆكی هاوەڵانی ئەشكەوت ئایەت وبەڵگە وموعجیزەی تێدایە، هەركەسێك تێڕامان بكات لە باسیان؛ ئەوا بابەتی دەجالی بەلاوە سەیر نابێت وگومڕا نابێت بۆیە تووشی فیتنەیش نابێت، ووتراوە: كاتێك پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ﴾ واتە: ﴿(کتێبێکی) ڕاست و پایەدارە بۆ ئەوەی بە سزایەکی زۆر بەتین بترسێنێت (ئەوانەی کە باوەڕی پێ ناھێنن) لە لایەن خۆیەوە﴾؛ لێرەدا جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی سزاكە سەختە ولە ئاسمانەوەیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بابەتی دەجالی بە گەورە داناوە وهۆشداری سەبارەت داوە وپەنای بە خودا گرتووە لە فیتنەكەی، سەرەنجام ئەمە مانای فەرموودەكەیە: هەركەسێك ئەم ئایەتانە بخوێنێت وتێڕامانیان بۆ بكات و لەسەر ماناكانیان بوەستێت؛ ئەوا هۆشدار و وریا دەبێت سەبارەت بە فیتنەی دەجال بۆیە پارێزراو دەبێت لێی.
زیاتر (12)
سەحیحی مسلم (1/ 555) (809).
بهجة الناظرين.
لسليم الهلالي (2/ 243).
شرح النووي على مسلم (6/ 92).
فيض القدير شرح الجامع الصغير.
لعبدالرؤوف المناوي (6/ 119).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (13/ 115).
مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح.
لملا القاري (4/ 1465).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمصطفى الخن (2/ 760).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"من حفظ عشر آيات من أول سورة الكهف عُصِمَ من الدجال" .
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“من حفظ عشر آيات من أول سورة الكهف عصم من الدجال”.
- النفحات المكية في تفسير كتاب رب البرية الجزء الخامس عشر«مَنْ حَفِظَ عَشْرَ آيَاتٍ مِنْ أَوَّلِ سُورَةِ الْكَهْفِ، عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ»[1].
- حصن المسلم من أذكار الكتاب والسنةحصن المسلم«مَنْ حَفِظَ عَشْرَ آيَاتٍ مِنْ أَوَّلِ سُورَةِ الكَهْفِ عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ»[244]،
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 5«مَن حفظَ عشْرَ آياتٍ مِن أوَّلِ سورةِ الكَهْفِ عُصمَ مِنَ الدَّجَّالِ». وفي رواية: «مِن آخرِ سورةِ الكَهْفِ».