«یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».
«أَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي الدِّمَاءِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات لە ڕۆژی قیامەتدا یەکەم شت كە دادگایی لەسەری دەکرێت لەنێوان خەڵكیدا ؛ بریتیە لە ستەمكردن لەیەكتر لە خوێنەکان: وەكو كوشتن وبریندار كردن.
...:
مەزنی دۆسیەی خوێنەکان، چونکە سەرەتا دەست دەكرێت بە دادگایی لەسەر گرنگترین شتەکان.
گەورەیی تاوانەكان بەپێی گەورەیی سەرەنجامە خراپەكانیانە، وڕشتنی خوێنی بێ تاوانەكان لە گەورەترین خراپەكاریەكانە، هیچ تاوانێك لەمە گەورەتر نییە جگە لە شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله -سبحانه وتعالی- نەبێت.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (9/ 2) (6864).
سەحیحی مسلم (3/ 1304) (1678).
خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.
لفيصل آل مبارك (ص319).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
للبسام (ص640).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (2/ 103).