«هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».
«مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ العِبَادُ فِيهِ إِلَّا مَلَكَانِ يَنْزِلاَنِ، فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا، وَيَقُولُ الآخَرُ: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەموو ڕۆژێك كە خۆر تێیدا هەڵدێت دوو فریشتە دادەبەزن وبانگ دەكەن، یەكێكیان دەڵێت: خودایە ئەوەی خەرجی دەكات لە پەرستنەكان و لەسەر منداڵ ومیوانەكانی ولە كارە خێرەكان؛ ئەوا شوێنی بۆ پڕ بكەرەوە بە خێرتر لەوەی خەرجی كردووە، وسامانەكەی بە بەرەكەت بێت. وئەوی تر دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە لە خەرجكردن ئەوا سامانەكەی بفەوتێت وتیا بچێت؛ چونكە خەرجی نەكرد لەسەر ئەوانەی كە شایستەن پێیان ببەخشرێت.
دروستێتی نزا کردن بۆ کەسێک کە دەبەخشێت بەوەى خواى گەورە زیاتری پێببەخشێت، وخواى گەورە لە شوێنی ئەو بەخشینەى زیاتر وخێرتری پێببەخشێت، وهەروەها دروستێتی نزا کردن لەسەر ڕەزیل بەوەى خواى گەورە سامانەکەى لەناوببات چونکە ڕەزیل بوو ونەیبەخشی لەو ڕێگایانەى خواى گەورە واجبی کردووە لەسەری.
نزاکردنی فریشتەکان بە بەخشینی خێر وبەرەكەت بۆ ئەو ئیماندارە چاکەکارانەى کە دەبەخشن، ونزاکانیان وەڵامدەدرێتەوە.
هاندان بۆ خەرجكردن لە واجبەكان وسوننەتەكان؛ وەكو خەرجی لەسەر خاوخێزان، وخەرجی لەسەر خزمە نزیكەكان، وخەرجی لە دەرگاكانی خێر وچاكەكاری.
ڕوونكردنەوەی فەزڵی ئەو كەسەی خەرجی دەكات لە جۆرە جیاوازەكانی خێر وچاكەدا، وسەرەنجامی ئەوەیە خوای گەورە لە شوێنی بەخشینەكەی خێرتری پێ دەبەخشێتەوە، پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿وَمَا أَنفَقْتُم مِّن شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ﴾ [سبأ: 39] واتە: ﴿وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە﴾.
ئەم نزایە لەسەر ئەوانەیە كە خەرجی واجب ناكەن، بەڵام خەرجیە سوننەتەكان ناگرێتەوە؛ چونكە ئەوەی جێبەجێی نەكات شایستە نییە نزای لەسەر بكرێت.
حەرامێتی ڕەزیلی وچرووکی.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (2/ 115) (1442).
سەحیحی مسلم (2/ 700) (1010).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (3/ 157).
نزهة المتقين بشرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 293).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 376).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- المناهج التعليمية - الصف السادسالمناهج الدراسية - الفقه - الصف السادس «مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ الْعِبَادُ فِيهِ إِلَّا مَلَكَانِ يَنْزِلَانِ، فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا، وَيَقُولُ الْآخَرُ: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا»[15].
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“ما من يوم يصبح العباد فيه، إلا ملكان ينزلان، فيقول أحدهما: اللهم أعط منفقا خلفا، ويقول الآخر: اللهم أعط ممسكا تلفا”.
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ الْعِبادُ فِيهِ إلَّا مَلَكَانِ يَنْزِلانِ، فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللَّهم أَعْطِ مُنْفِقاً خَلَفاً، وَيَقُولُ الآخَرُ: اللَّهم أَعْطِ مُمْسِكاً تَلَفاً».
- مادة العقيدة الإسلامية(مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ الْعِبَادُ فِيهِ إِلاَّ مَلَكَانِ يَنْزِلاَنِ فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا وَيَقُولُ الآخَرُ اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا)[71].