Skip to content

{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».

لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».

خَرَجْنَا فِي لَيْلَةٍ مَطِيرَةٍ وَظُلْمَةٍ شَدِيدَةٍ، نَطْلُبُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؛ يُصَلِّي لَنَا، قَالَ: فَأَدْرَكْتُهُ، فَقَالَ: «قُلْ»، فَلَمْ أَقُلْ شَيْئًا، ثُمَّ قَالَ: «قُلْ»، فَلَمْ أَقُلْ شَيْئًا، قَالَ: «قُلْ»، فَقُلْتُ: مَا أَقُولُ؟ قَالَ: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} وَالْمُعَوِّذَتَيْنِ حِينَ تُمْسِي وَتُصْبِحُ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، تَكْفِيكَ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ».

(أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی خوبەیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە شەوێكی زۆر باراناوی وتاریك ؛ دەرچوون بۆ گەڕان بە دوای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی پێشنوێژیان بۆ بكات، گەیشتن پێی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عبداللە ی فەرموو: «بڵێ (قُلْ)» واتا بخوێنە، بەڵام ئەو هیچی نەخوێند، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەكەی دووبارە كردەوە، عبداللە ووتی: چی بخوێنم ئەی پێغەمبەری خودا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سورەتی -الإخلاص- {قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ..} وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) هەریەكێكیان سێ جار لە بەیانی وئێوارەدا بخوێنە ؛ هۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شەڕ وزیانێك.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

سونەتە -موستەحەبە- سورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس) بخوێندرێت لە بەیانی وئێوارەدا، وهۆكارن بۆ پاراستنی بەندە لە هەموو شەڕ وزیانێك.

فەزڵ وپاداشتی خوێندنی سورەتی (الإخلاص)، وموعەویزەكان ؛ سورەتەكانی: (الفلق والناس).

سەرچاوەكان

(2/ 996).

زیاتر (8)

سونەنی أبي داود (7/ 415) (5082).

سونەنی الترمذي (5/ 535) (3575).

سونەتی النسائي (8/ 250) (5428).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (17/ 307).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 543).