Skip to content

«ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).

«مَنْ قَالَ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، فِي يَوْمٍ مِائَةَ مَرَّةٍ، حُطَّتْ خَطَايَاهُ وَإِنْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک لەڕۆژێکدا سەد جار بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ ؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە)، ئەگەرچیش زۆر بن وەکو ئەو کەفە زۆرەی کە لەکاتی شەپۆل وهاژەى دەریا ؛ سەر دەریا دەکەوێت. ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئەم پاداشتە بۆ کەسێکە لە ڕۆژێکدا ئەم زیکرە بکات بەئەم بڕە؛ ئەگەر لە دوای یەک یان بەجیاجیا بێت.

تەسبیح کردن -ووتنی: سبحان الله- : داننانە بە پاک وبێگەردی خوای گەورە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک دوورە لە ئەو زاتە، وحەمد کردن -ووتنی: الحمد لله- : ستایشکردنی الله یە بە کامڵبوون لەگەڵ خۆشەویسنتی و بەمەزندانانی.

لێخۆشبوونی گوناهەکان لەفەرموودەکەدا ؛ مەبەست لێی لێخۆشبوونە لە گوناهە بچووکەکان، بەڵام گوناهە گەورەکان دەبێت تەوبەکردنی لەگەڵدا بێت بەمەرجەکانیەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (8/ 86) (6405).

سەحیحی مسلم (4/ 2071) (2691).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 535).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 401).

فتح ذي الجلال والإكرام.

لابن عثيمين (6/ 470).

سبل السلام بشرح بلوغ المرام.

للصنعاني (2/ 704).