هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
مَرَّ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِقَبْرَيْنِ، فَقَالَ: «إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لاَ يَسْتَتِرُ مِنَ البَوْلِ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ» ثُمَّ أَخَذَ جَرِيدَةً رَطْبَةً، فَشَقَّهَا نِصْفَيْنِ، فَغَرَزَ فِي كُلِّ قَبْرٍ وَاحِدَةً، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، لِمَ فَعَلْتَ هَذَا؟ قَالَ: «لَعَلَّهُ يُخَفِّفُ عَنْهُمَا مَا لَمْ يَيْبَسَا».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕ بوو، فەرمووی: ئەم دوو كەسەی لەنێو ئەم دوو گۆڕەدان ؛ ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن لەتێڕوانینی ئێوەدا ؛ بەڵام لای خوای گەورە تاوانی گەورەن. یەکێکیان: گوێی نەئەدا بە پاراستنی لاشە وجلی لەكاتی میزكردنیدا وكەسی دووەم: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لەنێو خەڵکیدا، قسەی دەهێنا ودەی برد بەمەبەستی زیان پێگەیاندن ودووبەرەكی وناكۆكی نانەوە لەنێوان خەڵکیدا.
...:
دوو زمانی كردن -نەمیمە- وخۆ پاكڕانەگرتن لە میز ؛ ئەمانە لە تاوانەگەورەكانن، وهۆكارن بۆ سزای گۆڕ.
خوای گەورە هەندێك لە شتە غەیبیەكانی -وەكو سزای گۆڕ- پیشانداوە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ وەكو بەڵگە ونیشانەیەك لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی ئەو.
ئەم كردەوەیە لە بڕینی دارێك بۆ دوو نیوە وچەقاندنیان لەسەر گۆڕەكان ؛ تایبەتە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خوای گەورە حاڵی خاوەن گۆڕەكانی پێی نیشاندا، بۆیە ئەمە ناكرێـت بەپێوەر بۆ خەڵكی تر هەتاوەكو هەمان كردەوە بكات ؛ چونكە حاڵی خاوەن گۆڕەكان نازانێت.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (1/ 53) (218).
سەحیحی مسلم (1/ 240) (292).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
لعبد الله البسام (ص43).
خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.
لفيصل آل مبارك (ص22).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (1/ 29).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- قاموس الكبائر موسوعة الكبائر - المجموعة الأولىمَرَّ النَّبِيُّ ﷺ بِقَبْرَيْنِ، فَقَالَ: «إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لَا يَسْتَتِرُ مِنَ البَوْلِ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ»[6].
- قاموس الكبائرمَرَّ النَّبِيُّ ﷺ بِقَبْرَيْنِ، فَقَالَ: «إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لَا يَسْتَتِرُ مِنَ البَوْلِ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ»[6].
- قاموس الكبائرموسوعة الكبائر - المجموعة الثانية«إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لَا يَسْتَتِرُ مِنَ البَوْلِ، وَأَمَّا الْآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ» [120].
- مشروع المنهج التعليميمادة التوحيد مستوى 2«أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لاَ يَسْتَتِرُ مِنَ البَوْلِ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ»