Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

10 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی (ترنج-جۆرێکی میوەیە-) وایە بۆن وتامی خۆشە، ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە، نمونەی ئەو مونافیقەی (دوو ڕووەی) کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی ڕێحانە وایە بۆنی خۆشە بەڵام تامی تاڵە، ونمونەی ئەو مونافیقەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەى گوژاڵک وایە بۆنی نییە وتامی تاڵە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
التصنيف الشرعيوصف القرآن وفضائله، الإيمان، النفاقموضوعات الحديثتلاوة القرآن، الإيمان
«ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە»، [-واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت].
حەسەنە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيوصف القرآن وفضائلهموضوعات الحديثتلاوة القرآن، القرآن وعلومه