Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

41 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)، ساڵ وەکو مانگی لێدێت، ومانگ وەکو هەفتەی لێدێت، وهەفتە وەکو ڕۆژی لێدێت، وڕۆژ وەکو کاتژمێرێکی لێدێت، وکاتژمێرێک وەکو سووتانى گەڵای دارخورمای لێدێت».
سەحیحە (أحمد) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن زانست نامێنێت، لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنین وفێری منداڵەکانمانی دەکەین وئەوان فێری منداڵەکانیان دەکەن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت؟ فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە ئەی زیاد، پێم وابوو تۆ زاناترین پیاوی لە مەدینە، ئایا ئەوە جولەکە وگاوڕەکان نین کە تەورات وئینجیل دەخوێننەوە، وهیچ نازانن سەبارەت بەئەوەى تێیاندا هاتووە؟».
بەکۆکاری ڕێگاکانی سەحیحە (ابن ماجه) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، (بەڵام بە ناهەق): جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی کردووە لێیان) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان، کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە ؛ ئەوا لە تاوان وخراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە دەدرێت بەو، وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک، ودۆلکەکانى هێندەى ئەستێرەکانى ئاسمانن، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تونی نابێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان، هۆکاری شکۆداربوونی شکۆدارانە یان هۆکاری سەرشۆڕبوونی سەرشۆڕانە، شکۆدارییەک کە خواى گەورە بەهۆی دەستگرتن بە ئیسلامەوە دەیبەخشێت، وسەرشۆڕییەک کە خواى گەورە بەهۆی کوفر وڕەتدانەوەى ئیسلامەوە دەیسەپێنێت». تەمیم دەڵێت: ئەمەم بینی لە نێو ئەندامانى خێزانەکەم، ئەوانەى مسوڵمان بوون تووشی خێر وڕێزداری وشکۆداری بوون، وئەوانەى کافر بوون تووشی سەرشۆڕی وبچووکی وسەرانەدان بوون.
سەحیحە (أحمد) گێڕاویەتەوە