Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

26 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان بە خوای گەورە وەکو پێویست بێت، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچنە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێنەوە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان (ئەمیرەکانتان) بن؛ ئەگەر وا بکەن ئەوا دەچنە ناو بەهەشتی پەروەردگارتانەوە».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا، نەوەد ونۆ کتێبی -نووسراوی- بۆ دەکرێتەوە هەر کتێبێک هەتاوەکو چاو ببینێت -درێژە-، پاشان دەفەرموێت: ئایا نکۆڵی هیچ شتێک لەمە دەکەیت؟ ئایا نووسەرەکانم کە پارێزەری -کردەوەکانن:دەیاننوسنەوە- ؛ هیچ ستەمێکیان لێکردوویت؟ دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: ئایا هیچ عوزرێکت هەیە، دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: بەڵێ، یەک چاکەت هەیە لە لای ئێمە، ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، پارچە کاغەزێکی دەردەکەوێت -تێیدا نووسراوە-: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)، دەفەرموێت: تەرازووەکەت بهێنە، دەڵێت: ئەی پەروەردگار ئەم پارچە کاغەزە -چاکەى:کێشی- چیە بەرامبەر ئەم کتێبانە؟ دەفەرموێت: تۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، کتێبەکان لەسەر تایەکی وپارچە کاغەزەکە لەسەر تایەکی تری -تەرازووەکە- دادەنرێت، کتێبەکان سووک دەبن وپارچە کاغەزەکە قورس دەبێت، هیچ شتێک لەگەڵ ناوی خواى گەورە قورس نابێت».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».
حەسەن وسەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».
ترمذی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە»، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: «{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌}».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە